كتێبخانه‌ی گشتیی شاره‌زوور به هاوكاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی رۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌زوور، له‌گه‌ڵ چه‌ندان ده‌زگای چاپ و ناوه‌ندی كتێب، پێشانگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كتێبیان كرده‌وه كه تا حه‌وت رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی ئاب، نه‌وزاد غه‌ریب سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگه‌كه، به "وشه"ی راگه‌یاند، كتێبخانه‌ی گشتیی شاره‌زوور به هاوكاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی رۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌زوور، له‌گه‌ڵ چه‌ندان ده‌زگای چاپ و ناوه‌ندی كتێب، پێشانگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كتێبیان بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ له شاره‌زوور كرده‌وه.
ئه‌و گوتی، كتێبه‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگای ته‌فسیر، فام، ئه‌ستانه، كولتوور، یادگار، كانی عیرفان، هه‌ندێك له كتێبی ناوه‌ندی فێربوون، ڕه‌ها، گه‌شه، دابین كراون و داشكانی 30%یان بۆ كراوه، چه‌ندان ناونیشان و كتێبی نایاب و جۆراوجۆر له‌خۆ ده‌گرن.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، پێشانگه‌كه بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕۆژانه سه‌عات نۆی به‌یانی بۆ حه‌وتی ئێواره، له باڵه‌خانه‌ی ڕۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌زوور ده‌بێت.
سەرچاوە: wishe