لەتیف فاتیح
دادگای فیدراڵی لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی کوردستان دانیشتنەکەی دواخست بۆ ۱۱ی شوبات، مەسعود بارزانی کە ئێستا هەر سەرۆکی پارتیەو بارەگای بەرزانی هەیە دەکرێت لەم ماوەیەدا لانی کەم هەنگاوێک بۆ چارەسەری ناکۆکیەکانی ناوماڵی کوردی بنێت، هەنگاوێک لەبارەگاکەی خۆیەوە هەم بە ئاراستەی دەباشان، هەم بە ئاراستەی قەندیل، بێگومان ئەوەی مەسعوبارزانی بیڵێت کەس لەپارتیدا نیە لەگەڵی نەبێت بەکوڕو برازاشەوە، دواخستنەکە دەکرێت بکرێتە دەرچەو دەرفەتێک، بەتایبەت لەم بارودۆخە شێواوەی ئێستای ناوچەکەدا.
من ڕەشبیننیم و ئومێدم بەسبەینێیەکی باشترە بۆ هەردوو بەشی باشورو ڕۆژئاوای کوردستان، کەئێستا لەدۆخی جیاوازتر لەباکورو ڕۆژهەڵاتدان، بەڵام دەستوەردانی کوردی خۆی و ملدان بەنەیارانی کورد دۆخەکەی لەجوڵە خستوە،ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کەکورد یەکگرتوویەکهەنگاونیە، بۆ ئەمە بارزانی دەتوانێ هەندێ گرێو گۆڵی کوردی بکاتەوە، قەندیل بۆ یەکسەعات نەلەگەڵ ئەنقەرە، نەلەگەڵ سەری ڕەش دەرگای دانەخستوە، دەباشانیش هەروەسا، کەواتە کورد بۆ هەنگاو نانێت،بەتایبەت بارزانی، ئێمە دەبێ پێشبڕکێ لەگەڵ زەمەن بکەین نەک ئەوەی چاوەڕێ بین زەمەن بوارمانبدات چی و چۆن بکەین، کوردستان پێویستی بەوەیە لەدەستێکی باشدا بێت، ئەمەش هاوکاری هەموو لایەکی دەوێت، تورکیاو ئێران و دوای ئەوان عێراق و سوریاش دەیانەوێت ئەوەی هەمانە زیاتر لەمەنگەنەی بدەن و بچوکی بکەنەوە، ئەی خۆمان چی.
دەکرێ تا هاتنی مێژوی سەرەوە زۆر کار بکرێت، بیست و چوار سەعات بەسە بۆ ئەوەی وەزارەتی پێشمەرگە بکرێتە وەزارەتی پێشمەرگەی یەکگرتوی کوردستان ئیتر ئەو بیست و چوار ساڵ و تەوەزەلیە خزمەتە بەنەیاران، چارەسەری کێشەکانی نێو خۆ ، کردنەوەی دەروازەکان بەڕوی ڕۆژئاوای کوردستاندا، ئاشتەوای گشتی یەک دانیشتنی ڕاستگۆیانەو کوردانەی خاڵسی دەوێ، قسەی زل و دەستی شکاوم سبەی بەتورێکی قوڕاوی، باجارێکی دی کورد بەشکۆوە دەرکەوێتەوە، چەند شەرمە کورد بڵێ دەبێ خۆدەسەڵاتی کوردی شەنگال چۆڵبکات و بەغدا بگەڕێتەوە وێندەر وەک ئەوەی لەگەڵ کەرکوکیش کرا.
ناردنەوەی کورد بەملکەچی و بۆپوڵی قەڵب بۆ بەغدا ئەو پەڕی شکۆ شکێنیەو دەسەڵاتی ئێستای کوردی لێی بەرپرسە، چارەسەری ئەمە تەدبیرو بوێریە کێ ئەوە دەکات جارێ کات دەژمێرین.
سەرچاوە : سپیمیدیا