پیرێژنێکی کورد هەبوو لە ژوورەکەی خۆیا...

پیرێژنێکی کورد هەبوو لە ژوورەکەی خۆیا لە بەر قاپییەکە خەریک بوو دوخی ئەڕست، وردەوردە بە دەمییەوە لەنگەرییەک قاوەتیشی لە تەنیشت خۆیەوە دانابوو، بە لوێچ ئەیکرد بە دەمیا، بەڵام بای ئەهات نەیئەهێشت تۆزێ لێی بچێتە دەمییەوە. کابرایەک بەوێدا تێپەڕی، لێی پرسی پوورە فەرخی ئەوە چی ئەخۆی؟ وتی: بەخوا برام تا ئەم بایە لەم کونەوە بێت هیچ!