پیرۆزبایی لەبنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

خەرمان بەرەکەت...

 

بۆ/ بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد(ئەنجومەن ئەدەبی)

بەناوی ئەندامانی ڕێکخراوی دیالۆگی نیشتمان لەئاڵمانیا پیرۆزبایی گەرم لە ئامادەکاران وهەڵسوڕێنەرانی شەوەشیعری وەفایی دەکەین.

دەستی یەکەبەیەتان دەگوشین ، بەڕاستی بەم بەرهەمە پڕمانایە  ڕۆحی وەفایی ودڵی هەوادارانی شیعری وەفاییتان شاد کرد...

وەلەشەوێکی تاریکی زستانە ساردو سەهۆڵبەندانەکەی مەهاباد دا توانیتان گڕوتین و ڕووناکیەکی وا بخەنە نێودڵی بەئەمەکی ئەدەب دۆستانی کورد لەدوورونزیک .. کە ئەرکی هاتنیان کێشاو ئامادەبوون لەوان تایبەتتر ئەوئامادەبوانەی تا کۆتایی کۆڕەکەبەپێوە وەستابوون ..!

 درود بۆگشت ئەوانەی ئامادەن ماندوێتی بچێژن لەپێناو ئاوڕدانەوەو یادکردنەوەی کەڵە شاعیران ونووسەرانی کورد..

جارێکی کە دەستخۆشی لەگشت لایەک دەکەین وهەردەم چاوەڕوانی چنینەوەی خەرمانی پڕ بەرەکەتتان دەکەین .

بمێنن بۆزیندوکردنەوەوبەرزڕاگرتنی زمان وئەدەب وفەرهەنگی ڕەسەنی کوردی.  

ڕێکخراوی دیالۆگی نیشتمان

Nishtmandialog.com