وابیر ده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر كاتتان هه‌بێت، پێویست ده‌كات دووجار رۆمانه‌كه بخوێننه‌وه.
كاتێك له‌باره‌ی رۆمانی (پیدرۆ پارامۆ)ی خوان رۆڵفۆوه قسه‌ی كرد، به‌ڕێكه‌وت به‌سه‌ر ئه‌م رستانه‌ی گابرێل گارسیا ماركیزدا كه‌وتم.
له ماوه‌ی نووسینی رۆمانی سه‌د ساڵ ته‌نیاییدا كاتێك شه‌وێك دۆستێكی ئه‌ده‌بی سه‌ردانی ماركیز ده‌كات، رۆمانی پیدرۆ پارامۆی ده‌خاته به‌رده‌م و پێی ده‌ڵێت: «تۆ پێتوایه ده‌نووسیت، ده فه‌رموو ئه‌مه بخوێنه‌وه.» دوای ئه‌وه‌ی هاوڕێكه‌ی ده‌ڕوات، به‌سه‌رسامییه‌وه كتێبه‌كه ده‌خوێنێته‌وه. ته‌واوی ده‌كات و دووباره ده‌یخوێنێته‌وه. كاتێك كتێبه‌كه داده‌نێت به‌ره‌به‌یانه. كتێبه‌كه پیدرۆ پارامۆی خوان رۆڵفۆیه. ماركیز هێنده بهكتێبهكه كاریگه‌ر ده‌بێت له سه‌د ساڵ ته‌نیاییدا رسته‌یه‌ك له پیدرۆ پارامۆ وه‌رده‌گرێت و به‌مه‌ش سڵاوێك بۆ رۆڵفۆ ده‌نێرێت.
سۆزان سۆنتاگ ده‌ڵێت ماركیز ده‌توانێت پیدرۆ پارامۆ ئه‌زبه‌ر بكات. شارۆچكه‌ی كۆمالا له پیدرۆ پارامۆدا بۆ ماركیز بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی بیرۆكه‌ی شاری ماكۆندۆ.
هه‌رچی منم له دوای خوێندنه‌وه‌ی كۆمهڵهچیرۆكهكهی (ده‌شتی سووتێنه‌ر) ده‌رفه‌تی ناسینی رۆڵفۆم بۆ دروست بوو، دوای ئه‌وه‌ی له نێو رسته‌ی ده‌ستپێكی یه‌كه‌م چیرۆكی كتێبه‌كه «خاكیان پێداین» گیرمخوارد، ئیدی بووه نووسه‌ری منیش.
دوای ئه‌وه‌ی به‌زوویی كتێبه‌كه‌م خوێنده‌وه، خستمه لیستی ئه‌و كتێبانه‌ی ده‌بوو دووه‌مجار بیانخوێنمه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نا لێی حاڵی نه‌بووم، به‌پێچه‌وانه‌وه رۆڵفۆ زمانێكی هه‌یه به‌ئاسانی لێی تێده‌گه‌یت. به‌و راستگۆییه‌ی له چیرۆكه‌كانیدا هه‌یه وایكردووه له‌و جۆرانهبن زوو خۆیان به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی تاقانه رۆمانه‌كه‌ی رۆڵفۆ، پیدرۆ پارامۆم خوێنده‌وه داخی ئه‌وه‌م بوو بۆچی زووترم نه‌خوێندووه‌ته‌وه.
پیدرۆ پارامۆ به‌مشێوه‌یه ده‌ستپێده‌كات: هاتمه كۆمالا، چونكه پێیانگوتم باوكم، پیدرۆ پارامۆ، لێره ده‌ژی. دایكم ئه‌مه‌ی پێگوتم. منیش به‌ڵێنی ئه‌وه‌م پێدا دوای مه‌رگی بچمه دیده‌نی. وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كیش بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌م، ده‌ستیم گوشی. له‌و كاته‌شدا دایكم له سه‌ره‌مه‌رگدا بوو، منیش ئاماده‌بووم هه‌ر به‌ڵێنێكی پێبده‌م. ئامۆژگاری كردم كه «سه‌ردانی فه‌رامۆش مه‌كه، ئه‌و به‌وناوه و به‌ناوی دیكه‌ش ده‌ناسرێت. دڵنیام دڵخۆش ده‌بێت به بینینت.» له‌و ساته‌دا جگه له‌وه‌ی بڵێم ئه‌و كاره ده‌كه‌م، هیچی ترم له‌ده‌ست نه‌ده‌هات، ئه‌مه‌شم هێنده دووپاتكرده‌وه، تا ئه‌وكاته‌ی ده‌ستم له نێو ده‌سته بێگیانهكانی ده‌رهێنا، هه‌روا دووپاتمدهكردهوه.
هه‌ر له‌لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مدا وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌وه به‌دیار ئه‌و زه‌وییانه‌ی پیدرۆ پارامۆ، كه خوان پریسیادۆ پێی تێنابوون، ئاوا رامابووم. ئه‌مانه ئه‌و زه‌وییانه بوون ده‌بوو ببنه هی خوان پریسیادۆ، كوڕه شه‌رعیه‌كه‌ی پارامۆ. خوان كه چووبوو ئه‌و زه‌وییانه‌ی وه‌ربگرێته‌وه، به‌چاوه‌كانی خۆی و به‌چاوی دۆلۆرۆس پریسیادۆی دایكی له‌و زه‌ویانه رامابوو كه تا چاوبڕدهكا درێژده‌بوونه‌وه. له ده‌وروبه‌ریدا كۆمه‌ڵێ ده‌نگ ده‌بیستران، به‌ڵام بێده‌نگییه‌كی سه‌مه‌ره شاره‌كه‌ی داگرتبوو. دایكی بۆ بینین چاوه‌كانی خۆی پێدابوو. ئه‌مانه ئه‌و نیگایانه بوون كه تێكه‌ڵ به‌ده‌نگه‌كانی نێو سه‌ری ده‌بوون. بینینی هه‌موو شتێك له‌میانی ئه‌و ده‌نگانه‌ی نێو سه‌ری، هه‌ر ئه‌مه‌شه واده‌كات ته‌كنیكی رۆمانه‌كه‌ی رۆڵفۆ خۆی ده‌ربخات.
تا رۆمانه‌كه‌م ته‌واو نه‌كرد له شوێنی خۆم نهجووڵام. رۆمانه‌كه چه‌نده سه‌خته بۆ لێتێگه‌یشتن، هێنده‌ش به‌ئاسانی ده‌خوێنرێته‌وه و سه‌رده‌كات. هه‌روه‌ها هه‌رگیز بیر له‌وه مه‌كه‌وه ئه‌و ئاسته ئه‌ده‌بییه‌ی له چیرۆكه‌كانیدا خوێندووتانه‌وه و پێی ئاشنا بوون، له رۆمانه‌كه‌شدا هه‌مان شت بێت. ئه‌گه‌ر رۆمانه‌كه به‌جارێك دانیشتن بیخوێننه‌وه ره‌نگه تێگه‌یشتن لێی ئاسان بكات، ئه‌گه‌ر نێوانی پێ بده‌ن ره‌نگه ناچاربن دووباره بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ره‌تا.
نووسه‌ر جێ جێ ئه‌ڵقه‌یه‌ك ده‌خاته ملی كات. كاتێك به ته‌كنیكی فلاشباك، بردنه‌پێشه‌وه‌ی، گه‌ڕانه‌وه، مه‌نه‌لۆگ، روانگه‌ی زه‌ینی و خستنه‌ڕووی روانگه ئه‌و كه‌سه له‌و شوێنه پر سیحره، له كۆمالا دایه، ئێوه‌ش ده‌باته نێو رووداوه‌كان و تێیدا ده‌ژین. سیحری ئه‌م كتێبه‌ش لایه‌نی هه‌ره سه‌رنجڕاكێشی واده‌كات زۆر ئهفسوونگهرانه بێت، هه‌ر ئه‌م ته‌كنیكی گێڕانه‌وه‌یه‌یه.
رۆڵفۆ له‌م كتێبه‌دا كه راسته‌قینه و خه‌یاڵی تێكه‌ڵ كردووه، به رسته‌ی كورت ره‌فتاره‌كان ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك هه‌سته‌كان، به‌بێ ئه‌وه‌ی حوكم به كاره‌كته‌ره‌كان بدات. رۆمانه‌كه‌ی به ئه‌فسانه‌ی گشتگیر و تاقیكارانه و گوتاری شیعری مێژوویی مه‌كسیك رازاوه‌ته‌وه، نوكته‌ی ره‌ش له‌گه‌ڵ ته‌كنیكه مۆدێرن و تاقیكارییه‌كان له‌گه‌ڵ فۆلكلۆری مه‌كسیك تێكه‌ڵ ده‌كات. له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی پرسه‌كانی وه‌ك په‌یوه‌ندییه كێشه‌داره‌كانی باوك و كوڕ، چرپه توندوتیژه‌كانی رابردوو، ناڕێكییه كرۆنۆلۆژییهكان، دیمه‌نه ترسناكه‌كان، بارگرانی تاوان و مردن به‌بێ چاومان، ئێمه بووینه‌ته جنۆكه‌یه‌كی ئه‌و جیهانه كه له شوێنی خۆمانه‌وه دهمانچهسپێنێت.
به‌ڵێ، پیدرۆ پارامۆ داستانی خه‌یاڵكرده. به‌هه‌مان راده‌ی راسته‌قینه و كاریگه‌ره به‌سه‌ر ناخی مرۆڤه‌وه. داستانی خه‌یاڵێكه تاوه‌كو ئێستا به‌مشێوه‌یه نه‌گێڕدراوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تادا روون نییه كێ زیندووه و كێ مردوو، به‌ڵام له ناوه‌ڕاستی رۆمانه‌كه به‌ولاوه، كاتێك تێده‌گه‌ین هه‌موویان مردوون و له‌گه‌ڵ یه‌كدی قسه ده‌كه‌ن، واده‌كات جۆرێك له ئاسووده‌ییمان تێبگهڕێت. له كۆتاییه‌كانیدا شایه‌تی ئه‌وه ده‌بین خوان پریسیادۆ، كه ئه‌ویش هه‌ر مردوویه‌كه تێكه‌ڵی نێو تارماییه‌كان ده‌بێت.
«هه‌وا نه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وایه‌ی كه له‌ده‌ممان ده‌هاته ده‌ره‌وه نه‌چێته ده‌ره‌وه، ناچار ده‌بووم به ده‌ستم رایبگرم و دووباره ههڵیمژمهوه، هه‌ستم به‌وه ده‌كرد هه‌وا ده‌چێته ناوه‌وه‌م و دێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام جار دوای جار بڕه‌كه‌ی كه‌متر ده‌بووه‌وه، دواجار هێنده كه‌می كرد، بۆ هه‌تاهه‌تایه له نێوانی په‌نجه‌كانمه‌وه ده‌رچوو. به‌ڵێ بۆ هه‌تاهه‌تایه.»
ئیتر خۆمان له نێو ئه‌و شوێنه‌دا ده‌دۆزینه‌وه كه هیچ كه‌سێكی تێدا ناژی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تێیدان ته‌نیا تارمایین و ته‌نیا زایه‌ڵه‌ی رابردووه. كات و ره‌هه‌نده‌كان چوونه‌ته نێو یه‌كتری. ئه‌و كتێبه كه بچووك و ساده ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌لاپه‌ڕه‌كانی دواتریدا ئاڵۆز ده‌بێت. له دوای هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ك دواتر رێكه‌وتی كاره‌كته‌رێكی تازه ده‌كه‌ین. هه‌ر كاره‌كته‌رێك هه‌م گێڕه‌ڕه‌وه‌یه هه‌م باسكرا‌و. بگره پیدرۆ پارامۆش. له‌ڕاستیدا یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كوشتار و تاوانی ترسناكی كردووه و له هه‌مانكاتدا خاوه‌نی ئه‌و دۆزهخهشه. سه‌رباری ئه‌مه ئه‌ڤینێكی تاكلایه‌نه‌ی وای هه‌یه كۆمالا بكاته دۆزه‌خ. سوزانا سان خوان، پیدرۆ پارامۆ ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی له ته‌مه‌نی مێردمنداڵییه‌وه هێنده خۆشه‌وێ، ته‌واوی ئه‌و هێنده ته‌مه‌نی ماویه‌تی به‌سه‌ر كورسییه‌كه‌وه دابنیشێت و له گۆڕه‌كه‌ی بڕوانێت. په‌رێز و مه‌زراكان وازلێدههێنێت و هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی ده‌سووتێنێ، هه‌موان له كێڵگه‌كه‌ی ده‌رده‌كات و له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی داده‌نیشێت و چاو ده‌بڕێته رێگه.
«ئه‌و رۆژه‌ی رۆیشتی زانیم جارێكی تر ناتبینمه‌وه. له‌گه‌ڵ زه‌رده‌په‌ڕ، ئه‌و ده‌مه‌ی ئاسمان به‌دوایین تیشكه نارنجییه‌كانی خۆر خه‌مڵابوو، ده‌ڕۆیشتی.»
پیدرۆ پارامۆ زاڵمێكی بێوێنه‌یه، له‌سه‌رووی ئه‌مه‌شه‌وه بوونی ده‌یان منداڵ له ژنانی جیاواز، راستی سهرهڕۆییهكهی ده‌سه‌لمێنێت. سه‌رباری ئه‌مه‌ش شه‌یتانێك نییه، ئه‌و ساتانه‌ی لاوازی مرۆڤ نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌و به‌شانه‌ی په‌یوه‌ندییان به سوزان سان خوانه‌وه هه‌یه. عه‌شقێكی هێنده گه‌وره‌یه كه كۆمالا بكاته دۆزه‌خێك.
له چاوی خوان پریسیادۆ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مانه‌دا پیدرۆ پارامۆی باوك مانایه‌كی دیكه‌ی هه‌یه. له سه‌ره‌تای رێگه‌دا، له پرسی دۆزینه‌وه‌ی باوكی‌دا، ئه‌و گه‌نجه كه ئومێده‌واره، له ئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی ده‌یانبینێت و ده‌یانبیستێت و به‌و هه‌سته ناخۆشه‌ی دایده‌گرێت هیوابڕاو ده‌بێت. له‌مه‌وه كتێبه‌كه بۆ كێشمه‌كێشمی باوك و كوڕیش شیاوه بۆ خوێندنه‌وه. به‌درێژایی كتێبه‌كه به په‌یوه‌ندی كێشه‌داری باوك و كوڕ، له كێشه‌ی دوروبه‌ر تا به‌شه‌ڕی ناوخۆی مه‌كسیك ده‌گات ده‌كه‌وین.
ئه‌م رۆمانه وه‌ك چیرۆكی رێگه ده‌ستپێده‌كات، وه‌رده‌چه‌رخێته سه‌ر شارۆچكه‌یه‌ك پڕێتی له تارمایی ئازارچه‌شتوو و په‌شیمان. جار جاره گوێمان له قیژه و هاواری ئه‌و مرۆڤه بێگوناهانه ده‌بێت. ئه‌و گوناهانه‌ی په‌رده‌پۆش كراون و بێبهزییانهن، له‌ساتێكدا هه‌موویان كۆده‌بنه‌وه. ده‌بێته دۆزه‌خێك له قوڕ. نازانیت به‌كوێدا هه‌نگاو بنێیت، له لیته‌دا گیرده‌خۆیت. هه‌رچی ده‌كه‌یت ناتوانی لێی قوتار ببیت. چه‌مكی كات بۆ هه‌ندێكیان هه‌یه و واتاداره و بۆ هه‌ندێكیان نییه. ئه‌گه‌ر هه‌شبێت مه‌نگه و هیچ به‌هایه‌كی نه‌ماوه. ده‌زانم كاتێك وه‌ها باسی ده‌كه‌م ته‌مێك ناختان داده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌م بازدانانه به‌نێو كاتێكی مه‌نگدا رێڕه‌وێكی نه‌رم ده‌گرێت. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی هۆكاری ئه‌وه‌ی ئێستان، له رابردووه‌وه دێن، هه‌موو شتێك په‌یوه‌سته به پیدرۆ پارامۆوه. له دوای ئه‌وه‌ی پیدرۆ پارامۆ وه‌ك سهرتاپاگیرییهك ده‌بینین.
تێبینی: خوان رۆڵفۆ له پاڵ نووسه‌ربوون، وێنه‌گرێكی بێوێنه‌ش بووه. له‌هه‌ر چیرۆكێكیدا وێنه ده‌خاته پاڵ یه‌كتر و وێنه گه‌وره‌كه ده‌نوێننه‌وه. رۆڵفۆ وه‌ك پیاوێكی كه‌م دوو ناسراوه، به‌دزییه‌وه نووسیویه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی به ئامانجی ساده‌نووسین بكات، لاپه‌ڕه‌ی بێ هه‌ژماری دڕاندووه، له‌دوای خۆیشی ته‌نیا دوو كتێبی به‌جێهێشتووه.
مه‌ڕاڵ ساكڵیان
له توركییه‌وه: فه‌رهاد چۆمانی
سەرچاوە: knwe