د.سەنگەر سەید قادر
زیاتر لە سەدا 75% دەنگدەری باكور كە سەدا 85% كوردن دەنگیان دژی ئاردۆگان داوە كە ئەمەش گرنگترین خاڵی هەڵبژاردنەكانی توركیایە چونكە كوردانی باكور كە زۆرینەیان مسوڵمانن بە ئاگا هاتنەوە چیتر ئاردۆگان لە ژێر ناوی ئایندا ناتوانێت بیان گەوجێنێت.
- چونكە خەباتی كورد لە توركیا دەبێت بەرگێكی نەتەوەی بەبەردا بكرێت لە نێوان تورك و كوردا بێت نەك ئاراستە بكرێت بۆ شەڕی كوفر و باوەڕداری .
- ئەوەی جێگای سەرنجە كوردانی باكور بە ئاگا هاتوونەتەوە بەڵام كوردانی باشور هێشتا لە گێژاوی تابۆی ئاردۆگاندا دەخولێنەوە ئەمە عەجیبە چونكە:
1- ئەگەر پەیوەستە بێت بە بیری ئیخوانییەوە ڕوونە كە ئاردۆگان ئیخوانەكانی فرۆشت و سەركردەكانی دەركردن و كەناڵەكانیشی داخستن، پەیوەندییەكانی لەگەڵ میسردا ئاسایی كردەوە.
2- ئەگەر پرسەكە ئاینیش بێت ڕوونە ئاردۆگان ئاینی خستووتە خزمەتی تۆرانیزمەوە .
3- لە ڕوانگەی نەتەوەیشەوە ڕوونە كە ئاردۆگان چ تاوانێكی بەرامبەر كورد كردووە.
- پشتیوانی هەندێك لە پێیاوانی ئاینی باشور لە ئاردۆگان پەیوەندی بە ئاین و بیری ئیخوانەوە نیە بەڵكو بزنس و بازرگانییە بۆ بەرژەوەندی كەسییە.
تێبینی كلیچدار ئۆغلۆ هیچ لە ئاردۆگان باشتر نیە بەڵام ئاراستەكردنی دۆزی كورد بە ئاراستە شەڕی نەتەوایەتیدا نەك ئاینی.