د.توانا
ئایا هیچکات لەخۆت پرسی چۆن لووتبەرزی وتاکڕەوییەکەی تۆمیللەتی کوردی گەیاندە ئەم ڕۆژە..؟
ئەمڕۆ وا دەستت لەبنی هەمانەکە دەچووە..کەچی هێشتا باش حاڵی نەبوویت و تازە بەتازە بەنیازی قۆنتەراتی شەری براکوژی و ەربگری وپێشمەرگەی باشور بنێریتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگەکانی باکور لەخواکورک ، خوێن ڕشتنی کورد بەدەستی براکەی..ئەم کارە دەکەی تەنها لە بەرامبەر بەڵێنەکانی تورکیاو دانەخستنی مەرزی ئیبراهیم خەلیل !
میللەت..ئێستا چاوی کردۆتەوە باش لەیاریەکەی تۆو ئاکان فیدان تێگەیشتووە ..
ئیترمیللەت ژیرە چیتر نابێت بە دەروێش وڕەعیەت بۆت ..
ئەوکاتەی تۆسەرۆکی دەزگای تۆقینەری پاراستن بووی لەگەڵ زۆڵەکوردێ کەسەرۆکی دەزگای تۆقێنەری میت بوو ڕێککەوتن لەسەر:
* دژایەتیکردن و تۆخکردنەوەی مەرزی دەستکرد بەڕووی شۆڕشگێرانی کورد لەڕؤژئاوا.
* جاسوسیکردن وزانیاری گۆڕینەوەو ڕاوەدونانی شۆڕشگێرانی کوردی باکورلەگشت شاروشارۆچکەکانی باشوورو قەندیل.
* بەڕوباڵکردنی شۆڕشگێڕانی پارتەکانی ڕۆژهەڵات..
* کارکردن بۆ ئاژاوەنانەوەوبرسیکردن ونابووتکردنی زۆنی سەوز لەباشوور..
باش بزانە ئەمڕۆ میللەت لە گشت پارچەکان لە فێڵەکانت تێگەیشتوون ،ئیترمیللەت بڕیار ئەدا "کێ خائنە ؟ "
فاڵچیەکان ودەیان کاسەلێس ودەروێشە کانی دەورت کەناوی ڕاوێژکارت لێناون ..گشتیان درۆزن دەرچوون ..
هەرگیز ئەم کارە هەرگیزبەتۆ ڕاست نابێتەوە..
چونکە تۆی لووتبەرز هێشتا لەسەرەوە دەڕوانیتە میللەت !