پردی ئۆریسوند پردێکی تێکەڵاوی هێڵی ئاسن و ڕێگای ئۆتۆمبێلە. دەکەوێتە ئەودیوی گەرووی ئۆریسوند کە #دانیمارک 🇩🇰 و #سوید 🇸🇪 بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
پردی ئۆریسوند درێژترین پردی ڕێگای ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەرە لە ئەوروپا.
نزیکەی ٨ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی مالمۆ لە سویدەوە تا دوورگەی دەستکردی پێبەرهۆڵم درێژ دەبێتەوە، هەروەها بە درێژایی ٤ کیلۆمەتری تونێلی درۆگدن لە پێبەرهۆڵمەوە تا دوورگەی ئاماگەر لە باشووری کۆپنهاگن تەواو دەبێت.
پردی ئۆریسوند هەردوو تۆڕی ڕێگاوبان و شەمەندەفەری نیمچە دوورگەی سکاندیناڤیا بە ئەوروپای ناوەڕاست و ڕۆژئاوا دەبەستێتەوە.
هەروەها پردەکە کێبڵی داتا لەخۆدەگرێت، کە بڕبڕەی پشتی گواستنەوەی داتاکانی ئینتەرنێتی پردەکە لە ئەوروپای ناوەڕاست و سویدەوە.
دروستکردنی پردەکە لە ساڵی ١٩٩٥ دەستیپێکرد و لە ساڵی ٢٠٠٠ بەڕووی هاتوچۆدا کرایەوە.
کاتێک ماڵمۆ لە ساڵی ٢٠١٣ میوانداری پێشبڕکێی گۆرانی یۆرۆڤیژن بوو، پردی ئۆریسوند وەک هێمای پەیوەندی نێوان سوید و باقی ئەوروپا بەکارهات.
پردی ئۆریسوند لە ساڵی ٢٠٠٢ خەڵاتی IABSE (کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ ئەندازیاری پرد و پێکهاتەیی)ی وەرگرت.
بەشی هێڵی ئاسنی پردەکە دوو ڕێڕەوی هەیە و پێوەرێکی ستانداردی 1435 ملم. توانای گەیشتن بە خێرایی ٢٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا هەیە بەڵام لە دانیمارک بەهۆی تونێلەکەوە خاوترە.
تونێلی پردی ئۆریسوند گەورەترین بەشی کۆنکرێتی هەیە لە جیهاندا.
پردی ژێر ئاوەکە بووەتە بەردێکی دەستکرد بۆ زیندەوەرە دەریاییەکان، بە دابینکردنی ژینگەیەکی فێنک لە ژێر پردەکەدا.