پارچە کاغەزەکانی سەر پشتمان..

دەگێڕنەوە لە پۆلی قوتابخانەیەکدا ، خوێندکارێک کاغەزێک دەنێت بەپشتی هاوڕێ کەیەوە کە لەسەری نووسراوە ( من گەوجم ) هەمووقوتابیەکان پێ ی پێدەکەنن ، بەڵام ئەم نازانێ هۆکاری پێکەنینەکەیان چیە !

کاتێ مامۆستای بیرکاری دێتە ژوورەوە پرسێارێکی سەخت لەسەر تەختە ڕەشەکە دەنووسێ داوادەکات کێ وەڵامەکەی دەزانێ !

تەنها ئەوقوتابیەی کاگەزەکە بەپشتیەوەیە دەست بەرزدەکاتەوەو هەڵ دەستێتە سەرتەختە ڕەش و دەست دەکات بەنووسینەوەی وەڵامی پرسیارەکە !

هەموو قوتابیەکانی کە پێدەکەنن..

مامۆستا پارچەکاغەزەکە دەبینێ هیچ ناڵێت تا وەڵامەکە تەواو دەنووسێتەوە ئەوسا دەستخۆشی لێدەکات و ڕوودەکاتە قوتابیەکان وداوا دەکات هەمووتان چەپڵەی بۆ لێدەن... و دەڵێ :

 پێش ئەوەی سزای ئەوقوتابیە بدەم کە ئەوکاغەزەی نووسیوە.. دەمەوێ دوو خاڵتان پێبڵێم : بەدرێژی تەمەنتان کەسانی نزیکتان کاغەز بە واتای ناشیرینەوە دەنێن بە پشتانەوە ،بەمەبەستی دەستهێنانە پێشتان تا نەچنە پێشەوە ، وبگەڕێنەوە بۆ دواوە ... پێویسە ئێوە لەچوونە پێشەوەتان ڕانەوەستن ئاوڕ بۆدواوە نەدەنەوە. ئەگەر ئەم هاوڕێ یەتان سەیری پشتی خۆی بکردایەوەو بیزانیایە ئەوکاگەزە بەپشتیەوەیە ..ڕووی نەدەهات هەڵ سێت و وەڵامی پرسیارەکە بنووسێتەوە...

دووهەمیشیان لە هەموو هاوڕێکانی ئەم قوتابیە هیچیان پێیان نەووت کاغەزێک بەپشتەوەیە! یان بۆی لێبکەنەوە ..بۆیە گرنگ نیە چەند هاوڕێ وکەست بەدەورەوەیە ،گرنگ ئەوەیە  باوەڕت بەخۆت بێت .

باوەڕ بەخۆ بوون دەنکەتۆوێکی ووشکی ڕەش دەکات بە گوڵێکی ڕەنگاوڕەنگی بۆنخۆش، زەڕنەقوتەیەک دەکات بە بازێک.

بەڵێ باوەڕ بەخۆبوونە گشت خەیاڵ وحەزو ئاواتەکان دەکەن بەڕاستی .