مەسعود عەبدولخالق
پارتی حزبیكی جه‌ماوه‌ری بوو تا كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌میش، له‌یه‌كه‌م هه‌لبژاردن 51%ی ده‌نگی خه‌ڵكی هێنا، ئێستا ده‌نگه‌كانی ئه‌وه‌نده كه‌م بوویته‌وه ته‌نها461 هه‌زار ده‌نگی به‌ته‌زویر و سوری توركیای ماوه (له هه‌ڵبژاردنی 2021 ).
له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان ئه‌و ژماره‌یه دابه‌شی سه‌ر دانیشتوان بكه‌ی نزیكه‌ی 20%ی ده‌نگی خه‌ڵکی كوردستانی ماوه. ئه‌مجاره‌ش كه بواری ته‌زویر نیه زۆر كه‌متر ده‌كات، له ناوچه دابڕێنراوه‌كان ته‌نها 6 كورسی ماوه لە کاتێکدا ئەو ناوچانە نیوه‌ی كوردستانه، له‌ته‌واوی پارێزگاری سلێمانی ده‌نگی ته‌نها %3.85، ته‌نانه‌ت وای لێهاتوه له‌سلێمانی به‌رپرسی یه‌كه‌می له‌و شاره ده‌ست ناكه‌ویت.
هه‌ر به‌گشتی وه‌ك حزب له زگ كه‌وتوه ناتوانێ كادیر‌و سه‌ركرده به‌رهه‌م بهێنێت، بۆیه به‌ناچاری كادیر‌و سه‌ركرده له‌حزبه‌كانی تر ده‌كڕێت، به‌و شێوه‌یه پانتایی بوونیشی زۆر ته‌سك بوویته‌وه.
له‌ناوچه دابرینراوه‌كان و ناوچه‌ی سلیمانی ئه‌وه بارودۆخیه‌تی، له‌هه‌ندێ شوێن هه‌ر باره‌گاشی نه‌ماوه‌و دایخستوه، له رانیه نه‌یماوه ،له سەنتەری پارێزگای هه‌ولێر 13%ی ده‌نگ ماوه، له‌و كه‌مه بونه‌شی له دهۆك كه 29%ی ده‌نگی ماوه ئه‌ویش توركیا ته‌نگی نه‌ك به‌پارتی به‌كوردیش هه‌ڵچنیوه.
هۆكاره‌كانی ئه‌و شكستانه گه‌لێ زۆره، ته‌نها هه‌ندێکی باس ده‌كه‌ین:
حزبی بنه‌ماله له‌جیهاندا نه‌ما، بنه‌ماڵەی پیر جومه‌یل له لبنان، بنەماڵەی بۆتۆ له پاكستان، بنه‌ماڵەێ غاندی له‌هیند، بنه‌ماڵەكانی حزبی له ئه‌فریقا له‌وولاتانی عەرەبی، هەموویان ووڵاتانی خۆیان وێران كرد، خۆشیان تیاچوون، بۆیه حزبی له‌ترازی (پ د ك) نه‌ماوه له‌جیهان، دوا پێگه‌یان له‌جیهانی عەرەبی بوو، ئه‌ویش شۆڕ‌شیان له‌سه‌ر كرا‌و زۆرینەیان نه‌مان.
ئێستا له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و جۆره حزبانه كوردستان پارچه پارچه‌بوه، له‌هه‌موو روویه‌كەوە قه‌یرانی هه‌یه ، سیاده‌ی هه‌ر نه‌ماوه ، له‌بن قه‌رزه ، عوسمانی 24 ده‌ردی هه‌بوو ناوی لێنرابوو پیاوه نه‌خۆشه‌كه، لێره سه‌دان ده‌ردی هه‌یه، له‌هه‌موی خراپتر كۆمه‌لگه به‌سه‌ر دوو ته‌به‌قه دابه‌ش بوه، ته‌به‌قه‌ی سه‌روو كه سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه به‌شیكن ته‌نها 15%ی كۆمه‌لگه پێك ده‌هێنن، به‌ڵام 80%ی داهات ده‌خۆن، میلله‌ته ره‌ش وڕووته‌كه‌ش كه بریتین له هه‌ژارو نه‌دارو مووچه‌خۆرو پێشمه‌رگه‌و ماله ئه‌نفال و .. 75% خه‌ڵكین و هه‌ژارن، ئه‌و دوو ته‌به‌قه‌یه دوژمنی یه‌كن، ئه‌و مه‌بده‌ئه‌ی هه‌موو له‌ناو یه‌ك پاپۆڕن ئه‌وه نه‌ماوه، ئه‌و راستیانه جه‌نابی كاك مسعود خۆشی باش ده‌زانی و قسه‌یه‌كی زۆر گرنگی دوو جار دووباره كرده‌وه‌و ووتی : ((كاكه ئێوه له خیلالی بارودۆخی ئێمه‌وه سه‌یری شیخه‌كانی بارزانی پێشوو مه‌كه‌ن )) زۆر ڕوونه مانای چیه به‌ڵام ده‌بوایه ڕووی له عێراق وجیهانیش بكردایه‌و بیگۆتبایه(( كاكه ئێوه‌ش له خیلالی بارودۆخ وهه‌لس وكه‌وتی ئێمه ته‌ماشای میلله‌تی كورد مه‌كه‌ن) .
سەرچاوە : خەندان