هەواڵی بەپەلەو مانشێتی تەڵەکەبازی باشداڕێژراو..

 

 

 

 

 

مامۆستا ئاڵا

 

چۆمسکی زۆر لەمەوبەر ئەو قسەیەی کرد، کاتێک هێشتا وشەکان لە بێدەنگی شاشەکاندا هاواریان دەکرد:
میدیا تەنها گواستەرەوەی هەواڵ نییە، بەڵکو داڕێژەری بۆچوونە، ئەندازیارێکی بەدپلانە لوەی کە بەڕاستی دەیبینین و ئەوەی پشتگوێی دەخەین.

بەڵام، بەداخەوە، لە وڵاتێکدا کە بە بێدەنگی سیستماتیکی ماندوو بووە، بەزەحمەت گەندەڵی دەبینین، شوێن پەنجەی کولێرە چەورە دزراوەکە نابینین، وەک ئەوەی لە بۆشایی ئاسماندا جنۆکە بن.
شەفافیەت ڕەتدەکرێتەوە، قاچاخچێتی بووەتە نهێنییەکی ئاشکرا و سامانی گشتی لەناو کۆریدۆرەکانی پشتگوێخستن لەدەستچووە، وەک یادەوەری لە پەلەقاژەی لەبیرچوونەوەدا بەفیڕۆچووە..

نادادپەروەری و هەژاری باس ناکرێت و ڕەشبینی لە داهاتوودا لەنهێنیدا داپۆشراوە،
ترس، ئەو میوانە هەمیشەییە نیشتەجێیە، کەهەرگیز بەجێمان ناهێڵێت، لەسەر شۆستەی سیاسەت دانیشتووین، چاوەڕێی هەواڵی بەپەلە ..یان مانشێتێکی تەڵەکەبازی باش داڕێژراوین.

ئەی دەستکەوتەکان؟ 
ئەی پڕۆژەکان؟ 
سێ دەیە یان زیاتر بەس نییە بۆ ئەوەی هیچ ئەنجامێک ببینین یان هەست بەهەوای باڵی پەپولەی لێپرسینەوە لە کەوتنەکان ، ئەژنۆشکان وبەجێمانەکانی نیشتمانە بێ باوک ودایکەکەمان بکەین..؟
ئەوەی لەوە مەترسیدارترە ئەوەیە کە ئێمە ئەمڕۆ پڕۆژەیەکی چارەنووسساز و نیشتیمانیمان نییە.
هیچ کۆمپاسێک نییە بۆ یەکخستنی ڕەوەندەکەمان، هیچ خەونێکی بەکۆمەڵ نییە بۆ ئەوەی لە شەوی پرسیارە گەورەکاندا بەدەوریدا کۆببینەوە..

هەر بۆیە کاتێک واتایەکی گشتی  نەبێت بۆنیشتمانی بوون مانشێتە کەسییەکان ناوەندی شانۆ دەبن.
وە وردەکارییە زوو تێپەڕەکان وەک سەرکەوتنێکی دەنگدانەوە ڕادەگەیەنرێن،
وە نیشتمانی بێ سەرۆک ،دەستەوئەژنۆیە،بەکەساسی چاوەڕێ دەکات... بۆیەوەی یادی بکرێتەوە.