هیوا...

لە گابرێل گارسیا مارکیز دەپرسن: ئەگەر بتەوێت کتێبێکی 100 لاپەڕەیی لەسەر هیوا بنووسیت، چی دەنووسی؟ دەڵێت 99 لاپەڕە بە بەتاڵی دەهێڵمەوە. کۆتا لاپەڕە، دوا ڕیز کە دەینووسم: (هیوا دوا شتە کە دەمرێت).
زۆربەی خەڵک کاتێک بێزار دەبن کە هیچ شتێک نەماوە بۆ سەرکەوتن.

هیوا دەرمانێکە چاکت ناکاتەوە، بەڵام وات لێدەکات کە زیاتر بەرگەی ئازارەکان دەگرێت.

کێشەکانی ژیان هەندێک جار وەک تەلەفزیۆنەکان دەکەونە سەرمان، و وەک هەمیشە دوو ژیانمان هەیە. یەکەمیان ڕێگە بدەین کێشەکانمان بە زیندووی بنێژرێن، دووەمیان سەکۆیەک بۆ کێشەکانی سەرکەوتن دروست بکەین.

پێش بەرەبەیان تاریکە، بەڵام هێندە نابات کە خۆر هەڵدێت. متمانە بەگزنگی خۆرو ڕۆژێکی نوێ بکە.

ئەگەر ڕۆژێک لە دەرگایەکی گەورەت دا کە قوفڵێکی گەورەی لەسەر بوو بێزار نەبیت... بێگومان هەر دەکرێتەوە... چونکە ئەگەر ئەو دەرگایە نەکرایاتەوە ئەوا دیوارێکیان لە شوێنی هەڵ ئەچنی!.