د. لەتیف مستەفا
کورد لە رۆژئاڤا (لە بچوکترین پارچەی کوردستان )ئەو پارچەیەی هەندێ لەسەرکردەی کورد لای حافز ئەسەد وتبویان لە سوریا کورد هەیە ، بەلام شتیک نیە بەناوی کوردستان.
لە ئیستادا ژمارەیەکی زۆر گەورەیە ، دۆست و دوژمن حیسابی گەورەی بۆ دەکەن.
ئەوەش بە پلەی یەکەم لەسایەی ئەو هیزە سەربازیە یەکگرتوە نیزامیە دیسپلین و تۆکمەیەیە کە دروستیان کردوە.
ئەو هیزە نەبوایە نەیاندەتوانی ناوچەکەیان لە رژیمی دکتاتۆری ئەسەد ولە تیرۆری گروپە تیرۆریستیەکانیش پاک بکەنەوەوخەلکەکەشی بپاریزن.
ئەو هیزە نەبوایە ئەمەریکاش هاوکاری نەدەکردن و نەدەبونە تاقە بژاردەی متمانە پیکراوی ئەمەریکا لەسوریاو لە ناوچەکەش.
ئەو هیزە نەبوایە ئیستا کوردیش لە سوریا وەک کەمینەکانی تر دەکەوتە بن دەست و پێی گروپە توندرەوەکان بەتایبەتی چەتەکانی سەربە تورکیا .
تورکیا دەزانێ ئەو هیزە چەندە و چۆنە بۆیە به هەموو هیزی خۆی دژایەتی دەکات.
بۆیە ئەو هیزە ،هیزی شکۆی کوردە بە هەموو بیرو بۆچونە جیاوازیەکانیەوە ،ئیسلامی بین یان عیلمانی لە باشور بین یان لە رۆژئاڤا لە باکور یان لە رۆژهەلات.
هەرچەندە جیاوازی بۆچونیشمان هەبێ پیویستە لەسەرمان هەموومان قەدری ئەو هیزە بگرین وەک هیزی سەربازی نیشتیمانی و نەتەوەیی سەیریان بکەین و ئەوەی پێمان دەکریت بە مادی و مەعنەوی پشتگیریان بکەین.
دوور بڕوانین نەک تەسک و نزیک و هەڵەکانی میژوو دوبارە نەکەینەوە.
سەرچاوە : سپی میدیا