هۆنراوەی نەریت

هۆ... نەوەی بەد بەخت!؟
سبەی چی ڕوو دەدات ئەگەر بێتو، ئەم چینی دەسەڵاتە
لە سەروەختی فێربوونی یەکەم وانەکانی تەنافدا هۆنراوەی نەریتیان لەبەر نەبێت

ئەمە ئەزموونێکی تاڵە بۆ ئەوان، چونکە خاڵیە لە پێکەنینێکی ڕاستەقینە،

کە وەک ئەستەمێک بۆ ئەوان مایەوە

تەنانەت بەو زانیاریە کەمەش کە دەربارەی دەیزانن، دەبوو پیشانیان بدایە بەلێ...

خوازیارن بزانن، بەڵام دوورلە مەیدانی یاریەکە

هۆ... نەوەی بەد بەخت!؟
لەزستانی حەفتادا چاکەت و ملپێچی نامۆتان دە پۆشی

ئێوە داڕزان...

کێ فێری کردن هەست بە بێباکی نەکەن 

ئێوە نادڵنیاییە خوداییە  منداڵانەکەی خۆتان سەرکوت کرد

هەر کەس سەر سەخت نەبێت دوژمنی گەلە!
 
ئای!

کتێبەکان، کتێبە کۆنەکان بەبەر چاوتاندا تێپەڕین 

وەک پاشماوەی دوژمنێکی کۆن

واتان هەست دەکرد پابەندی دەستە پاچەیی نابن

لە بەردەم  جوانیەک کە لە نادادپەروەریە لەبیرکراوەکانەوە لەدایک دەبێت 

لە قوڵایی بوونتەوە خۆت بۆ تەرخان کردبوو، بە هەمان هەستی جوانەوە

لە پێناویدا جەنگایت هاوشێوەی جەنگان لە پێناو جوانیدا 

هاوشانی کینەیەکی دەمارگیرانە لە هەر شتێکی سۆزدارانە

تۆ هاتیتە نێو جیهانێکی فراوان و هاوکات سادە

لەنێویدا کەسانێک دەدۆزیتەوە کە بە نەریت پێ دەکەنن

لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ئایرۆنیە یاخیە چەواشەکارەت حەرفی وەرگرتووە 

بە قووت کردنەوەی بەربەستی گەنجانە لە دژی چینی فەرمان ڕەوایی پێشوو

گەنجی بە خێرایی تێدەپەڕێت...

هۆ... نەوەی بەد بەخت!؟
دەگەیتە ناوەندەکانی تەمەنت و پاشان پیر دەبیت

بە دەر لە چێژ وەرگرتن لەو شتانەی کە مافی خۆت بوو چێژی لێ ببینیت

لەگەڵ ئەوەشدا بەبێ ئازار و لوتبەرزی ناتوانرێت چێژی لێ وەربگیرێت 

لێرەدایە لەو ڕاستییە تێدەگەیت خزمەتی جیهانێکت کردووە، لە هەمان کاتدا لە دژی خەباتت درێژە پێداوە...

بەم هۆیە ئەوە ئەوان بوون دەیان ویست میژوو بێ بەها بکەن، لە بەر خۆیان...

ئەوان بوون ویستیان ڕابردوو بسڕنەوە، لەبەر خۆیان...

تۆش خزمەتی سەرپێچیەکانت کرد!

هۆ...نەوەی بەد بەخت!؟
ئەو جیهانە بوو داوایی لە نەوزادەکانی کرد هاوکاریبن لە دژایەتی کردنی خۆیدا، لەپێناو بەردەوام بووندا و 

تۆش ڕۆژێک بە پیری لە خەو هەلدەستیت ، دوور لە هەر خۆشەویستیەک بۆ کتێب و ژیان

سەرجەمی دانیشتوان لە نێو جیهانیکی نوێکراوەدا

لەنێو بەرپەرچدانەوە و سەرکوتکردندا دەڵێن

بەڵێ، بەڵێ، ڕاستە...

لێ نوێگەری بەهۆیی تۆوە دەبێت، تۆ کە یاخی بوویت،

وەک گەردیلەیەک لە نێو سەرجەمێتیدا ویسستت هەبوو بۆ کردە.

چاوەکانت پڕ گریان نەبوون

زیاتر لە ئاوەهەڵکێشی کاپۆریۆنی و بەردەستەکانی ڕەنجت کێشا لە وەرزێکەوە بۆ وەرزێکی تر 

تۆ هێچ فرمێسکێکت بۆ ئۆکتاڤەکانی سینکۆسینتۆ نەڕشت

هیچ فرمێسکێک...

فرمێسکی ژیری، لە عەقڵی پەتیەوە سەرچاوە دەگرێت

تۆ ڕەشماڵەکانی باوانت نە دەزانی نە نەدەناسی

نە شوێنەواری باوک و نە  مامۆستاکان، وێنە کێشراوە لە لایەن...

هەموو شتە باڵاکانی دی...

تۆ سەرەتایی ئەشکێکی بە کوڵت نەدا بەم ئاوازە

لەنێو دێڕی شاعیرێکی بێناونیشانی هێماگەرادا لە دایکبووی ساڵی...

خەباتی چینایەتی گۆشی کردیت و نەی هێشت بگریت

گەنجی خۆت بە هەدەردا!

بەرەنگاری بە ڕووی هەموو شتێکدا هەستێکی باش نا بەخشێت

ئازار بەخش و هیوا بڕە

ئەگەر ژیر بویتایە

ئەم لاو ئەو لات نە دەکرد

لە کاتێکدا ئەرکی ڕاستەقینەی خۆت بوو

لە نێو زۆرێک لەوانی دیکەدا...

ئەم خیانەتە بۆ؟

لە پێناو خۆشەویستی کرێکاردا...

لێ هیچ کەس پرس و جۆی لە کرێکار نیە

نەک ئەوەی بەم لاو ئەولا ببێتە کرێکار...

کرێکاران لە بەردەم شاکارە کۆنەکاندا فرمێسک ناڕێژن
لێ هەرگیزی ناپاکیان نەکرد تا سەر بکێشێت بۆ زۆرداری و 

دەرئەنجام بۆ نیگەرانی...

هۆ... نەوەی بەد بەخت
دەگریت... لێ تەنها ئەشکی نا زیندە دەڕێژیت

بەهۆکاری ئەوەی ڕەنگە تەنانەت نەزانیت چۆن بگەڕێیتەوە

بۆ شتانێک کە هەرگیز لە دەستت نە چوون، چونکە هەرگیز هی تۆ نەبوون.

نەوەی هەژار، بە ئەندازەی  کاڵڤینیزم لە سەر وەختی لە دایکبوونی بۆرژوازی و گچکە پراگماتیکدا وەک منداڵ بە کار بوویت 

تۆش لەنێو بیری ڕزگاریدا بویت لە نێو ڕێکخستندا

هەر بۆیە تەنها توانیت ڕێکخستنی زیاتر بەرهەم بهێنیت و
 
لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژانی گەنجیت لە دەستدا....

گفتوگۆ کردن بە زمانی بیرۆکراسی دیموکراتی 

هەرگیز دەست بەرداری دوبارەبونەوەی هاوکێشەکان نابێت

لێ مانایی ڕێکخستن لەنێو وشەدا جێگای نابێتەوە، لێ هەر هێندەی وەرگەڕا بۆ هاوکێشە، بەڵی...

ڕۆژێک خۆت لە نێو دەسەڵاتی باوکدا دەبینیتەوە

لە ژێر ڕەحمەتی هێزێکی دەرە گفتوگۆ، داوات لێ دەکات بە هێزەوە بجەنگیت...

نەوەی بەد بەخت...

لە پیریدا بینیم سەرت پڕە لە پەژارە 

لەنێو ئەواندا ئایدیایەکی پەرش دێت و دەچێت بە دڵنیایەکی ڕەهاوە

لەگەڵ گریمانەی ئەو پاڵەوانانەی کە هەرگیز نامرن

ئەی منداڵانی نیگەرانی، بە دەستان هێنابوو

سەرکەوتنێکی پرشنگدار کە هەرگیز بوونی نەبوو!

نووسەر: پییەر پاولۆ پازۆلینی
وەرگێڕ: ڕێباز سابیر

 

سەرچاوە: galawej