هاژە، پڕۆژەیەکی تایبەت بەخێزانەکەی لەقەڵادزێ دادەمەزرێنێت

ئا: ئەمیر حەسسەن

 

هاژە حەسەن، کچێکی دەرچووی کۆلیژی کشتوکاڵەو لەشارۆچکەی قەڵادزێ نیشتەجێیە، کارگەیەکی دامەزراندووە بۆ دروستکردنی پەیین لەو پاشماوانەی لەپەلەوەرگاکاندا بەکاردەهێنرێت‌، کە بەشێوازێکی زانستی ئەو پاشماوەیە دەکرێت بەسەمادێکی ئەندامی‌و تەواو پوختەو بێ زیان، کە سوود بەرووەک دەگەیەنێت‌و خزمەت بەژینگە دەکات‌و خاک لەپیسبوون دەپارێزێت.

هاژە دەڵێت "من وەک کچێک بیرم لەدامەزراندن نەکردوەتەوەو ویستومە ببم بەخاوەن کاری خۆم، توانیمە ئەو خەونەم بێنمە دی‌و باوکم‌و براکانیشم بخەمە سەرکارو ئیشێکی تایبەت بەخۆمان هەبێت".

 

سەرچاوە : ئاوێنە