بەرزان حەمەسوور
کێ دەتوانێت یارمەتیم بدات بۆ تێگەیشتن وشیکارکردنی ئەم هاوکێشانە؟
* ئیخوان موسلیمین لەم دواییانەدا دوای ئاشکربوونی نهێنیە ئەفسانەییەکانی پشت پەردەی درووستکردنی بەشی میسری، بە ڤێرژنێکی نوێ لەسەر دەستی ئەمیری قەتەر دروستکرایەو هەرلە قەتەرەوە بڵاوکرایەوە.
بەڵام گەورەترین بنکەی سەربازی وهەواڵگری ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە قەتەرە...!
* ئەمریکا و ئێران وادیارە وبڵاوە کە لە شەڕدان،
بەڵام یەکەم وڵات کە هاوکاری قەتەری کرد لە کاتی هەراسانکردنی لەلایەن سعودیە و دەوڵەتانی کەنداو ئێران بوو!
* تورکیا لە ڕووی ئەخلاقییەوە گەندەڵترین وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، پیاو وگەنجان لە هەموو ئەوروپا و ئەمریکا و تەنانەت ڕووسیاش، کاتێک بیر لە سێکسی هەرزان دەکەنەوە، بەرەو تورکیا دەڕۆن!
بەڵام تورکیا هاوبەشێکی عەیارە 24 ی قەتەرە و شانبەشانی دەوڵەتی قەتەر لە بنیاتنانی دەوڵەتی بەناو خەلافەت و دوای بڵاوکردنەوەی ڤێرژنە نوێ کەی ئیخوانە ئەوانیش دەرگایان لەسەرپشتە بۆئیخوانەکانی جیهان و بەڕێوەدەبردن و هاوکاری سەربازی ! هەرلەوقەیرانەدا تورکیا ی "ئەندامی ناتۆ " بەئاشکرا هێزی سەربازی نارد بۆ پشتیوانی قەتەر!
* سەرۆک ئەردۆگان فرمێسک دەڕێژێ بۆبرا عەرەبە فەلەستینییەکانی غەززە لەودوورەوە.. چونکە ئەوان موسڵمانن ولەتاوشەڕی ئیسرائیل وحەماس هەڵاتوون لە ماڵ و حاڵی خۆیان وئاوارەبوون .
بەڵام سەرۆک ئەردۆگان هاووڵاتییانی کورد ی موسڵمانی شارە کوردنشینەکانی عەفرین وکۆبانی وقامشلۆ وگوندکانی پەناتورکیا بەچەکی پێشکەوتوی ناتۆ بۆردومان دەکات ودەکوژێ ولەماڵ وحاڵی خۆیاندا دەربەدەروئاوارە یان دەکات ..
وەهەر سەرۆک ئەردۆغان بە هاوکاریی دارایی دەوڵەتی قەتەر لەسەرخاک وباخی کوردە موسلمانە ئاوارەکانی شاری عەفرین ئاپارتمان وشوێنی نیشتەجێبوون بۆ فەلەستینیەکان دروست دەکات !
* بەدرێژایی سێ -چوارساڵ لەپێش چاوی گشت ئەوروپاو ئەمریکاوە هەزاران لایەنگرودۆستانی ئیخوانەکان بەهێلی ئاسمانی ئەوروپی هێنران بۆ تورکیاو لەسەربازگە داخراوەکانی غازی عەنتاب وئۆرفەمەشق وڕاهێنانیان پێکرا لە لەسەر کوشتن وخۆتەقاننەوەو پڕچەک کران و پاشان ڕەوانەی سوریەوعێراق کران ، کەس نقەی لێوە نەهات...!
بەڵام پاشان هێزی بێشوماریان کۆکردەوە بۆ لێدانی داعش وەتا ئەمڕؤش هەر نقەیان دێت وبۆیان لەناو نابرێت..!
ئایا ئەم فاکتەرە دژ بەیەک ودووڕووییانە ستانداردێکیان هەیە؟
یان بەرژەوەندیی دەوڵەتەکانەو لە سەرووی بەها مرۆڤایەتیەکان و پرەنسیپە نێودەوڵەتەکانەوە؟
یان یاریەکی پێشوەختەوتۆڕی ڕێسراوی هەواڵگریە و ڕێککەوتنە چەپەڵە سیاسی و نائەخلاقیەکانی سەرۆکەکانە ؟