هاوارێک لە قووڵایی ئازارەوە..

دیالۆگی نیشتمان..

 

هاوارێک لە قووڵایی ئازارەوە..


بۆ ویژدانی زیندووی مرۆڤایەتی،

بەسە بێدەنگی!

بەسە تاوان !
بەسە جینۆساید!
واز لە هاوبەشیکردن بێنن لە تاوان!

لە شاخەکانی کوردستانەوە تا بیابانەکانی لەبیرچوونەوە، گەلی کورد سەدە لە دوای سەدە سەردەبڕدرێت، ناسنامەکەی لە ژێر پێڵاوی ئەو دەسەڵاتانەدا ژێرپێ دەخرێت کە جگە لە چەوساندنەوە و سڕینەوەی کوردو هەرچی ناوی کوردە.. هیچی تر نازانن.

لە تورکیەوە تا ئێران، لە سوریاوە بۆ عێراق ، مێژوو سەدە دوای سەدە کۆمەڵکوژییەکانی دووبارە دەکاتەوە و جیهانی ئازادیش بە سەیرکردن ڕازییە.

ئەمە فیلمی سینەمایی نییە، بەڵکو تراجیدیای کۆمەڵکوژی گەلێکە..!

تاکەی ئێوە تەنها تەماشاکەری جینۆسایدی کورد دەبن !
چاوەکانتان بکەنەوە پێش ئەوەی گەلێکی تەواو بسڕدرێتەوە!
ئەمە پرسێکی سیاسی نییە...بانگەوازێکی مرۆییە لە دڵی سەدەی بیست و یەکەمدا.

ئایا کەسێک ماوە لە دونیا گوێ بگرێت لەهاواری پڕئازاری میللەتی کورد؟