- کاتێ نەخۆشی ودەچیت بۆ لای دکتۆرێکی شارەزا، پاش پشکنین و بینینی نیشانەکان ! دکتۆرەکە ڕاستگۆیانە بەبێ ئەوەی هیچت لێبشارێتەوە دەربارەی هۆکاری سەرهەڵدان وڕێگرتنەبەری چارەسەری نەخۆشیەکەت بەووردی بۆ باسدەکات، تا نەخۆشیەکەت چارەسەرەکات وتۆش بەورەیەکی پتەو وبەهێزەوە بەرەنگاری نەخۆشیەکە ببیتەوەو هەنگاوەکانی چارەسەر بگریتە بەر،هەتا ئەگەر پێویست بەنەشتەرگەری وبڕینەوەی پارچەیەکی جەستەش بکات ! .
- بەڵام هەندێ کەس پێیان ناخۆشەو هەڵدەچن کەبڵێ ی حکومەتی هەرێم وبەرپرسەکان توشی نەخۆشی گەندەڵی بوون ...نیشانەکان وئازارەکانی ئەم نەخۆشییە وەک ڕۆژی ڕووناک دیارە ! دەی تاکەی پەردەپۆشی دەکەن بۆیان ؟ دیارە ئێوە حەزدەکەن ئەم بەستەزمانانە بەم ئازاری گەندەڵیەوە بتلێنەوە تاتەواو لێیان پیس دەکات وبەگشت جەستەیان بڵاودەبێتەوەئەوسا تەنها بەبڕینەوەی سەریان چارەسەر دەبن !