نیهاد جامی

نوسەر و شانۆکار
لەدایکبوون 5-3-1972 گەڕەکی حەمام عەلی بەگ/کەرکوک

سەرەتای کاری شانۆیی: 1990

خەڵات:
1- باشترین دەرهێنەری شانۆیی، فێستڤالی یەکەمی شانۆی هەولێر، 1995 لەلایان وەزارەتی رۆشنبیریی.

2- خەڵاتی شانۆکاری ساڵ 2014، ناوەندی ئەندێشە\ سلێمانی.
کارە شانۆییەکان وەک دەرهێنەر سەرەتا کاری پانتۆمایم و دواتر بەرەو پڕفۆرمانس هەنگاومناوەو کۆمەلێک نمایشم درووست کردووە لەوانە:

لە هەولێر "لەمالێکدا 1995، ئەفسانەی رێگای هات ونەهات 1997، سەفەرەکانی پەشیمانی 1999، عەبا 2000، لیدی ماکبیس 2000، یادەوەری جەستە 2005، شەرەف 2015، دەبمە ئەکتەر لەچاوەروانی گۆدۆ 2016".
لە کەرکوک "پرۆڤەیەکی شانۆیی بۆ چاوەروانی گۆدۆ 2006، خاچ 2006، سەگ و دەف 2007، زولێخا لە خەونی یوسفدا 2007، هاملێتی کەرکوک 2007، یادەوەری دەنگ 2007، ئۆدیبی زەردەشت 2008، "حیکایەتی لم 2008، ئەنتیگۆنای قەڵا 2008، مۆسیقارێکی ماندوو 2009، دەستنووسێکی شانۆیی 2009، پارانەوە 2009، هاواری پیاوێکی سەرپێی 2009، تەنیایی خۆرئاوابوون 2012، کارەکەرەکان ژان ژینیە ژەهر خوارد دەکەن 2017".

لە هەلەبجە "شەرابی سێو" 2009

لە کۆیە "یادەوەری دەنگ/٢" 2007

لە ڕانیە "جوانترین مردن" 2009

لە دەربەندیخان "تونێل"

لە وڵاتی پۆڵەندا ساڵی 2022 دوو کاری پێرفۆرمانسی ئەوانیش "پەناهەندە و کەونارا"

لە ئەڵمانیا کۆتایی ئەمساڵ دەست دەکەین بە پرۆڤەی نمایشی "ئەم شانۆگەریە تەواو نابێت"

کتێبە چاپکراوەکان:

 

  • خودی کوردی لەنێوان کەسێتی دوو فاقی و تراژیدیای ئەنفالدا
  • لەبارەی شێخ زانا
  • رەخنەگرتن لە مۆدێرنیتی
  • نائومێدیەکانی شانۆ
  • پەراوێزەکانی شانۆ
  • ئەنتۆلۆژیای شانۆی ئەزموونگەری
  • شانۆی پۆست مۆدێرنیتی
  • گوتاری ڕەخنەی شانۆی کوردی
  • نووسەر و نووسینەوەی زمان
  • پلەی سفری شانۆ
  • شانۆی فێمێنیستی
  • کۆمەلناسی شانۆ
  • ئەرکیۆلۆژیای شانۆ
  • شانۆناسی
  • لە ئۆکتۆبەردا کوژرام
  • من لەماڵی سەرۆک بووم
  • کچەی خوێنەر
  • کارینا
  • پێرفۆرمانس و گێڕانەوە