نۆیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك ده‌ست پێ ده‌كات

ئەمڕۆ‌ پێنجشه‌ممە، كاره‌كانی‌ نۆیه‌مین فێستیڤاڵی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ فیلمی‌ دهۆك ده‌ست پێ ده‌كات. 
چوارشه‌ممە 30ی‌ تشرینی‌ دووه‌م، سامان مسته‌فا به‌رپرسی به‌شی هونه‌ری فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك رای گه‌یاندووه‌ هه‌نگاوی باشتر نراون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ فێستیڤاڵه‌كه‌ ئاستێكی باشتری هه‌بێت و ئه‌و فێستیڤاڵه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی دیاری بواری سینه‌ما روو له‌ شاری دهۆك و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

ئه‌و پێی‌ وایه‌ كه‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ شاری دهۆكی كردووه‌ به‌ ناوه‌ندێكی گرنگی كۆكردنه‌وه‌ی سینه‌ماكارانی كورد.

بابه‌تی‌ سه‌ره‌كی‌ نۆیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی دهۆك تایبه‌تن به‌ پرسی كۆچبه‌ری و به‌و هۆیه‌وه‌ بڕیاره‌ له‌ كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌رانیشدا ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رهه‌مه‌ سینه‌ماییه‌كان نمایش بكرێن.

 

 

سەرچاوە: wishe