نوێترین کتێبی تیشک چاپ و بڵاو کرایەوە

کوردستان لە سەدەمین ساڵوەگەری سیڤەردا چۆن گەلێکی جیاواز بوو بە گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت

لوقمان ڕادپەی
لە ئینگلیزییەوە: کەمال حەسەنپوور


پوختە

لـە ئاگوسـتی 1920، دوای جەنگـی جیهانیـی یەکـەم و پشتڕاسـتکردنەوەی حـەزی هاوپەیمانـان لەمـەڕ مافـە نەتەوەییـەکان بـۆ دیاریکردنـی چارەنـووس، چارەنووسـی سیاسـیی نەتـەوەی کـورد، دەگـەڵ خاکەکـەی، کوردسـتان، لـە مەترسـیدا بـوون. بـە گوێـرەی پەیماننامـەی سـیڤەر، کـورد وەک یەکەیەکـی ئەتنیکـی ـ سیاسـی لـە ڕوانگەی ویلسـۆنییەوە ددانیان پێدانرا، لەگەڵ ئەوەشـدا بیرۆکـەی دیاریکردنـی چارەنـووس، لـە جێبەجێکردن وەک مافی تەواو یاسـایی بـۆ سـەربەخۆیی نەتەوەیـی شکسـتی هێنـا. لەبەر ئـەو هۆیە، بە دەوڵـەت بوونی کـورد هەڵوەشـێنرایەوە. بـە پێچەوانـە، دیاریکردنـی سـنوورەکانی دەوڵەتـان لـە ئورووپـا زۆربەیـان بـە لەبەرچـاو گرتنـی هێڵـە نەتەوەییـەکان جێبەجـێ کرا. ئاکامەکـەی بۆتـە فرەچەشـنییەکی لـەرزۆک لە سەرانسـەری ئـەو ناوچانەی کـە جەنـگ کاریگەریـی لەسـەریان هەبـوو، بـە چەنـد شـێوازی دیاریکردنـی چارەنـووس، کـە دەیسـەلمێنێ بـە دەوڵەتبوونـی هێندێـک نەتـەوە لـە ئەوانی دیکـە کەمتـر ڕەوایـی پێـدراوە. کشـانەوەی هێـزە ئیمپراتورییەکان و بـە دوایدا 8 کوردستان لە سەدەمین ساڵوەگەڕی سیڤەردا یەکێتیـی نەتـەوەکان لـە دیاریکردنـی چارەنووس بۆ گەیشـتن بە سـەربەخۆیی هەرێمـی، ئاکامـی سیاسـەتی ئیمپریالیسـتی بـوو بـۆ داڕشـتنەوەی دەسـەاڵتی سیاسـی. بـە پەسـەند کردنـی دیاریکردنـی چارەنـووس وەک یەکێـک لـە ئامانجەکانـی نەتـەوە یەکگرتـووەکان لـە 1945 و، بـە چەسـپاندنی دیاریکردنی مافـی دیاریکردنـی چارەنـووس وەک مافێکی یاسـایی لـە 1966 و بەدوای ئەودا هەڵمەتـی هەڵوەشـاندنی کۆلۆنیالیزم، دەبـێ بڵیین دۆخی کوردسـتان ئاڵوگۆڕی بەسـەردا نەهـات و بـە جۆرێک لە الیەن یاسـای مافی دیاریکردنـی چارەنووس، بـەو شـێوەیە کـە جێبەجـێ کـرا، لەبەرچـاو نەگیرا.

بۆ داگرتنی ئەم کتێبە *لێرە* کلیک بکەن.

 

 

سەرچاوە: govartishk