نوێترین ژمارەی گۆڤاری دەرگاوان بڵاوکرایەوە

لە دوو توێی 300 لاپەڕە و بەرگ و چاپێکی ناوازەدا؛ سێییەم ژمارەی وەرزی ھاوینی گۆڤاری دەرگاوان کەوتە بەر دیدەی خوێنەرانی.
لە نوێتریین ژمارەیدا؛ خولی دووەمی کۆڕبەندی نیشتمانیی چمک بۆ ریفۆرمی میدیایی بووە بەرپرسی سەرەکی بەرگی گۆڤارەکە. ھاوکات بابەتی دیکە لەبارەی زمانی راگەیاندن، تەکنیکی بەکارھێنانی کامێرای تەلەفزیۆنی، مێزگردی بەنیشتمانیکردنی پیشەی رۆژنامەگەری، کەلتوری ناوداربوون، مۆدێلی پەیوەندیگرتنی دوو ھەنگاوی، توێژینەوەی میدیایی و ئاریشەکانی لەگەڵ دەیان پرس و بابەتی دیکەدا لەلایەن پسپۆڕانەوە وروژێنراون و بەپشتبەستن بە سەرچاوەی زانستی تاوتوێکراون. 
دەرگاوان یەکەمین گۆڤاری وەرزیی تایبەتمەندە بەپەروەردەی میدیایی لە لایەن رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک)ەوە دەردەکرێت و د.شوان ئادەم ئەیڤەس سەرنووسەرێتی.

 

سەرچاوە: knwe