نرخ لە ناوەوە و دەرەوەی بازاری گوێدرێژەکان !

 

 

ڕۆژی بەربژێری پارتێک کەخۆی بۆ پەرلەمان هەڵبژاردووە ڕوودەکاتە گوندێک بۆ دەنگ کۆکردنەوە

 

 

 لەبەر دەرگای مالێک  پیاویکی بەتەمەن دانیشتووە ..لی ی دەچتە پیشەوەوبەگەرمی سلاوی لیدەکات ولی ی دەپرسی ئیوە کارتی دانگدانتان هەیە ؟
!پیاوە لەوەلامدا دەڵی بەڵی من وخیزانم دووکوڕم و دووبوکیشم گشتمان هەمانە ومافی دەنگدانمان هەیە 

کابرا دەڵێ : زۆرباشە ،من پێویستیم بەدەنگەکانی ئێوەیە ..لەبەرامبەاریشدا  200دۆلایشت پێئەدەم ..

کابرا بەئارامی پێ ی دەڵێ: کوڕم ئێمە خەڵکی لادێین ودۆلارمان پێویست نیە،بڕۆ لەبازاری ووڵاخفرۆشان گوێدرێژێکی باشمان بۆ بکڕە بەکاری دەهێنین بۆ کاروباری کشتوکاڵ و سەرزەویەکەمان وکۆمەگمان دەکات..!

کابراش وەک هەنگوینی لەداردا دۆزیبێتەوە خێرا دەڕوات بۆمەیدانی ووڵاخ فرۆشان تا کەرەکە بۆ کابرا بهێنێ وئەم شەش دەنگە مسۆگەر بکات.

کاتێک دەچێ ودەپرسی نرخی گوێدرێژ زۆرگرانەولە 800 دۆلارە وە ڤبۆسەرەوە !

دێتەوە بۆلای کابرا وپێ ی دەڵێ : کەر زۆر گرانەو چەند بەرابەری 200دۆلارەو منیش ناتوانم لەوەزیاترتان بدەمێ..! کابرای پیر ڕووی تێدەکات وپێ ی دەڵێ: ئاخر گەوجی تازە پێکەوتوو.. تۆنەت توانی بەو200دۆلارە کەرێکی وەک خۆت بکڕی بەتەمای  بەو پارەیە هەمومان بکڕی؟

بڕۆ بگەڕێ بەدواێ یەکێ لەخۆت کەرتر تابیکڕی ...