ناوەندی 7 رەنگە پێشبڕكێی نیگاری زەیتی سازدەكات

بەمەبەستی هاندان و رەخساندنی هەلی زیاتر بۆ شێوەكاران و درووستكردنی پرۆِژەی جیاجیا، ناوەندی 7 ڕەنگە پێشبڕكێی نیگاری زەیتی سازدەكات.
بڕیارە پێشبڕكێكە رۆژی 1-7-2022  لەشاری سلێمانی بەڕێوەبچێت و سەرجەم شێوەكاران دەتوانن بەشداری بكەن و جگە لەخەڵاتی مادی بۆ  یەكەم و دووەم و سێیەم،  سەرجەم بەشداربوانیش خەڵاتی رێزلێنانیان پێ دەبەخشرێت.
مەرجی بەشداریكردن:
1- ئەندازەی تابلۆكان لە  100x70cmبچووكتر نەبێت.
2- بەرهەمی ساڵی 2022 بێت و لەهیچ پیشانگەیەكدا بەشداری پێنەكرابێت و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاونەكرابێتەوەو چوارچێوەی پێویست بۆ تابلۆكان ئەنجامدرابێت.
3-شێوەكاران دەتوانن بەدوو تابلۆ بەشداری بكەن و لە پشتی تابلۆكانەوە هەموو زانیارییەكانی ناوی هونەرمەندو ئەندازەی تابلۆو ماتریاڵ و نرخی تابلۆو ساڵی درووستكردنی تێدا ئاماژە پێكرابێت، لەگەڵیدا بایۆگۆافی هونەرمەندەكەو وێنەیەكی هونەرمەندی لەگەڵدا بێت.
4- لایەنی رێكخەر ئەركی میوانداری و هاتووچۆی خەڵاتكراوەكان لەئەستۆ دەگرێت.
5- كارەكان تا 15-5-2022 وەردەگرێت.
6- بەشداربووان دەبنە خاوەنی 3 خەڵات بەمشێوەیە:
-خەڵاتی یەكەم 2000 دۆلار.
- خەڵاتی دووەم 1500 دۆلار.
- خەڵاتی سێیەم 1000 دۆلار.
7- كاری براوەی خەڵاتەكان رێكخەری پێشبڕكێ دەبێتە خاوەنی.
8- بۆ پەیوەندی 07701563470

 

 

سەرچاوە: galawej