- ڕۆژی 1شوبات , 2023 نادیە موراد نوێنەری ژنانی ئێزیدی و باڵیۆزی نیاز پاکی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاری چاکە هاوڕێ لەگەڵ هونەرمەندی بەناوبانگ و داکۆکیکاری مافی ژنانو مناڵان وئاوارە ئەنجێلا جۆلی سەردانی شەنگاڵو ناوچەکانی دەوروبەریان کرد و لە نزیکەوە چاو پێکەوتنیان لەگەڵ ژنانی ڕزگاربوی داعشدا کردو لە بارو گوزەرانیان ئاگاداربوون .شایانی باسە خاتو بەفرین شڤان ئەندامی لقی شەنگال ی یەکیتی ژنانی کوردستانیش یەکێک بولەوانەی کە چاو پێکەوتنیان لەگەڵدا کرد.
هەر لەو سەردانەدا خاتو نادیە موراد جەختی کردەوە لەوەی کە جیهان هەرگیز ئارام نابێت هەتا کچان و ژنان ئازاد نەبن و خۆیان بڕیاردەر نەبن لەسەر چارەنووسی خۆیان و خێزانەکانیان.
ئیلهام شەنگاڵ
سەرچاوە : تۆڕی میدیایی تەوار

