مەلایەکی کەم فیکر لە دێیەک بوو هەرجار کە...

مەلایەکی کەم فیکر لە دێیەک بوو هەرجار کە ئەچووە سەر مینبەر خوتبەی جومعە بخوێنێ خوتبەکەی ئەکرد بە لای مێزەرەکەیا هەموو جار دەستی لێ ئەدا نەوەک لە فیکری چووبێ. ڕۆژێک لەو وەختەدا کە چووە سەر مینبەرەکە کوێخایەکی قوماربازیان هەبوو لە دواوە خوتبەکەی لێ دزی! مەلا، کە چووە سەر مینبەر دەستی برد بۆ «خوتبە» سەیری کرد نەماوە بە جارێ پەکی کەوت و زۆر تەریق بوەوە!
ئەو جمعەیە هیچ، جمعەی دواییش کوێخا عەینی کەتنی پێ دایەوە! ئینجا بۆ جمعەیەکی تر هێنای دوو خوتبەی نووسیوە، یەکێکی کرد بە لای سەریا یەکێکیشی نایە باخەڵی! کە سەرکەوت بۆ سەر مینبەر کوێخا دیسان لە دواوە خوتبەکەی دزی! مەلا کە چووە سەر مینبەر دەستی برد خوتبە نەماوە هیچ خۆی تێک نەدا هینەکەی باخەڵی دەرهێنا و دەستی کرد بە خوێندنی وەکو یەکێ چۆن دەستی گرتمۆڵە ئەکا و ڕوو ئەکاتە یەکێکی تر ئیشارەی بۆ ئەکا، یانی کوتامە خۆت، یا کوتامە ...! ئەمیش هەر ئەیوت: الحمدالله حق حمده.. هتد و بە دەستیش ئاوقەی کوێخای ئەکرد یانی ئاگات لێیە چۆن تڕم بڕیت!