مەلا فەتاحی خەتێ لە دیوەخانی پاشا کۆرەی...

مەلا فەتاحی خەتێ لە دیوەخانی پاشا کۆرەی ڕواندز ئەبێ، کابرایەک دێت ئەڵێ: پاشا گایەکم هەبوو، یەکێ لە پیاوەکانی تۆ لێی زەوت کردم! مەلاش ئەڵێ: برا ئەگەر پاشا مەزرەعەی ڕۆژی دوایی خۆی بە گای هەژارێکی وەکوو تۆ نەکێڵێ چی بکا؟! پاشا ئیتر فەرمان ئەدا گاکەی پێ ئەدەنەوە.