مەجید یەعقووبی لە ساڵی ١1932دا موتەسەریف...

مەجید یەعقووبی لە ساڵی 1932دا موتەسەریف بوو لە سلێمانی، ئەو ساڵە مشکەکوێرە و بەراز لەو وڵاتە زۆر بوو. کاغەزێکی بۆ مودیریەتی زراعە لە بەغدا نووسیکە هەندێ دەرمان بنێرن بۆ ئەوەی ئەو مشکانەی پێ بکوژن. ئەم کاغەزەشی زۆر بە پەلەپەل نووسیبوو، بۆ ئەوەی زوو دەرمانەکە بنێرن. مودیریەتیش بە جوابێکی ڕەسمی جوابی دابۆوە و نووسیبووی لەم ڕووەوە قسەمان لە گەڵ وەزارەتی ئیقتساد کردووە وەزارەتیش قسەی لەگەڵ شەریکەدا کرد لە لەندەن بۆ دەرمان، شەریکەکە وتی: «وا ئیرسالیەی تازەتان بۆ ئەنێرین». مەجید یەعقووبیش لە جوابی ئەو کاغەزەدا نووسیەوە بۆ مودیریەتی زراعە وتی: ئەمرەکەتانمان گەیاند بە مشکەکان پێمان وتن لە کونەکانیان نەیەنە دەرەوە تا ئیرسالیەی دەرمانی تازە لە لەندەن دێت و ئەیکەین بە کونەکانتانەوە و ئەتانکوژین! بەڵام بۆ بەرازەکان نازانین؟ هەر عەینی شتیان پێ بڵێین یا دەرمانی ئەوان لە شەریکەیەکی تر دایە؟ تکا ئەکەین جوابمان بدەنەوە!