پێناسەکان
ڕۆشنگه‌ری: ده‌ربازبوونی مرۆڤ له پێنه‌گه‌یشتوویی و لاوازی.
پێنه‌گه‌یشتوویی: مرۆڤ نەتوانێ ئەقڵ و فامی خۆی به‌کاربێنێ و رکێفی خۆی باته دەست کەسانی تر.
ئه‌م پێنه‌گه‌یشتووییه خەتای مرۆڤ خۆیەتی، چوونکه هۆکاری ئەم شته لاوازی ئەقڵ و فام نییه. به‌ڵکوو هۆی ئه‌وه‌یه که مرۆڤ خۆی له خۆ‌یا بوێرنیە و رکێفی خۆی ئەداتە دەست کەسانی تر.
“دلێربه و ئەقڵی خۆت به‌کار بێنه!” ئه‌مه‌یه دروشمی رۆشنگه‌ری.
ته‌مه‌ڵی و ترسنۆکی ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که به‌شێکی زۆر له مرۆڤه‌کان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که سروشت دەمێکه پێی گه‌یاندوون و له کونتروڵی یەکتری ده‌ربازی کردوون، دیسان به ویستی خۆیان بەدرێژایی تەمەنیان وه‌کو کۆیله بمێننه‌وه و خه‌ڵکی تر بتوانن به‌ئاسانی خۆیان بکه‌ن به سه‌رپه‌رشتیان.
پێنه‌گه‌یشتوویی یانی ئاسووده‌یی:
*تا کتێبێک هەبێ دەرفەتی تێگه‌یشتنم بۆ بڕەخسێنێ، تا که‌سێک هەبێ وەک ویژدانم ده‌ور ببینێ و خه‌مه‌کانم بڕه‌وێنێ،
*تا پزیشکێ هەبێ دەرمان و خۆراکم بۆ دیاریکا و… هتد….
*پێویست ناکات من هیلاک بم،
*پارەم هه‌بێ، پێویستم به بیرکردنه‌وه نییه.
*خه‌ڵکی تر ئەم کاره دژوارانە بۆ من یا (له‌جیاتی من) بکە‌ن.
*سه‌رپه‌رشته‌کان بۆئەوه‌ی دژی پێگه‌شتوویی زۆربەی مرۆڤه‌کان بن (له‌وانه تێکڕای ژنان)، هەمەچەشنە پیلان و به‌رنامه‌ی گوماناوی دائه‌رێژن.
*سه‌رپه‌رشته‌کان پاش ئه‌وه‌ی مێگەلەکەی خۆیان دەستەمۆکرد، به وردی چاودێری ئه‌که‌ن که نه‌کا مێگەلەکە، ئەو زیندانەی بۆیانی سازکردووه، تێکی بشکێنن.
*پێیان ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر به ته‌نیا بڕۆنە دەرێ تووشی مەترسی و گرفتی گه‌وره ده‌بن.
*لە ڕاستیا ئەم مه‌ترسیانه ئەوەندەش گه‌وره نین؛ چونکه مرۆڤ پاش چەند جارێ گلان و خلیسکان هەر هەڵئەستێەوە.
*هەرچەند بوونی نمونه‌یه‌کی سه‌رنه‌که‌وتوو بەسە بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان بترسێنێ.
پ. جوامێر