کتێبێک لەبارەی مێژووی پاشای گەورە سۆران بڵاوکرایەوە

کتێبێک لەبارەی پاشای گەورەی سۆران لە نوسینی ئارێز عەبدولڵا بڵاو کرایەوە، کە باس لەوە دەکات کە میرنشینی سۆران سنوورەکەی لە هەرێمی کوردستانی  ئێستا زۆر زیاتر بووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا، لە هۆڵی یەکێتی نووسەرانی کورد لە شاری هەولێر بە بەشداریی ژمارەیک لە نووسەران و کەسایەتیی و توێژە جیاجیاکان، کتێبی پاشای گەوەری سۆران بڵاوکرایەوە، لە نووسینی ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردەی یەنەکەیە.

نووسەری کتێبەکە باسی لەوەکرد، بەپێویستم زانی کە کتێبک لەسەر مێژووی روداوەکانی ئەوکاتی پاشای گەورەی سۆران و بنووسم وە چۆنیەتی حکومرانیکردنی دەوڵەتەکەی هەروەها کێشە و گرفتەکانی نێوان پاشای گەوەری سۆران و دەوڵەتی عوسمانی و قاجاریەکان.

ئارێز وتیسی: میرنشینی سۆران هەموو بنەماکانی دەوڵەتی تێدا بەدیکراوە، دەوڵەتێکی سەربەخۆ بووە، سنووری جوگرافیای میرنشینی سۆران لەسەر دەستی پاشای گەورە لە هەرێمی کوردستانی ئێستا فراوانتر بووە، بە جۆرێک لە شارۆچکەی دوکان تا ئامەدی باکووری کوردستان سنووری ئەو میرنشینە بووە.

لەکۆتایدا نوسەر باسی لەوەکرد: دەوڵەتی ئینگلیز دەستێکی باڵای هەبووە لە تێکشکانی میرشینی سۆران، جگەلەوەش دەوڵەتی عوسمانی بە هاوکاری ئینگلیز و ئەلمان هێرشی بۆ سەر مێرنشینی سۆران کرد وداگیری کرد.

 

 

سەرچاوە: rojnews