کاردۆ عوسمان هەورامی
میدیا بە هەموو جۆرەکانیەوە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە داڕشتنی هۆشیاری کۆمەڵایەتی لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگەدا، جا پەیامەکە ئەرێنی بێت یان نەرێنی. دەبێت بزانین میدیا چەکێکی دوو تیغە، یان دەبێتەهۆی بەهێزکردن و چەسپاندنی بەها و داب و نەریتە دروستەکان، یان دەبێتەهۆی لەناوبردنی هەموو بەها و مرۆیی و ئەخلاقییەکان.
لێرەوە ئەرکی سەرەکی دەکەوێتە سەرئەوانەی بەکاری دەهێنن، ئیتر چ میدیایەکی فەرمی بێت و دەزگایەک بەڕێوەی ببات، چ بەکارهێنانی تاکە کەسیی بێت وەک سۆشیاڵ میدیا. چونکە وەک دەزانن ئێستا هەموو کەس بەهۆی مۆبایلەکەیەوە بووەتە رۆژنامەوانی هاووڵاتیی، (ئەم زاراوەیە ئاماژە بۆ جەماوەری بەکارهێنەری سۆشیاڵ میدیا کە دەتوانن ڕۆڵێکی کارا ببینن لە پرۆسەی کۆکردنەوە و گواستنەوە و، شیکارکردن و بڵاوکردنەوەی بابەت و وێنە و هەواڵ و زانیاری).
زۆرجار لۆمەی پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا دەکرێت بەوەی بووەتە تێکدەری کۆمەڵگەکان، دەوترێت میدیا چەندین ئاسەواریی نەرێنی بەسەر کۆمەڵگەوە بەجێهێشتووە، وەک: (لاواز بوون و تێکچوونی پەیوەندی خێزانی، زیادبوونی جیابوونەوەی خێزان، نائارامی و تووڕە بوون، زۆربوونی فشاری دەروونی، ترس و دڵەڕاوکێ، دروستکردنی کێشەی کۆمەلایەتیی، دووڕوویی، ناتەبایی، ڕق و کینە، زیادبوونی ململانێ).
بەڵام لە راستیدا هەر هەمان ئەو میدیایە کە دەتوانێت هەستێت بە ڕۆڵی سەرەکی و گرنگ لە بنیاتنانی هۆشیاریی و کولتووری لێبووردەیی، لە هەمان کاتدا بوونەتە پایەیەکی سەرەکی پەیوەندی ڕۆژانە و وەرگرتنی زانیاری بۆ زۆر کەس لە جیهاندا.
یەکێک لە ئەرکی میدیای تەقلیدی و میدیای نوێ بەرامبەر کۆمەڵگە، بریتییە لە هۆشیاری گشتی، لێرەشەوە دەکرێت هەنگاو بەرەو ئاراستەکردنی کۆمەڵگایەکی دروست بنرێت، ئەمەش بە پێشکەشکردنی ناوەڕۆکێکی جوان و بەنرخ و بەسوود دەبێت. نمونەش بۆ ئەمانە زۆرن وەک:
بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەمیانە بۆ دروستکردنی ناوەڕۆکی میدیایی داهێنەرانە، بەجۆرێک لەخزمەت خەڵکدا بێت بەتایبەت گەنج و مناڵ کە زۆرترین ڕێژەی بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیای پێکدەهێنن. بۆ نمونە، هانی منداڵ بدرێت بۆ بەشداریکردن لە پێشکەشکردن و پەرەپێدانی ناوەڕۆکی جیاواز لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا، وەک تیک تۆک و سناپچات ئیستاگرام، ئەمەش ،
یەکەم: بە ئامانجی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە گەورەیەیە کە لە ژیانی مناڵان و گەنجاندا هەیە، دووەم: بۆ سوود وەرگرتن لە توانا و هێزی گەنجان، سێهەم: بۆ کۆنترۆڵی میدیا و بەکارهێنانی لە بیناکردنی کۆمەڵگە برەودان بە بەها بەرزەکان و ئەخلاقی مرۆیی.
لەگەڵ دەرکەوتنی ئەو ڕێژە ترسناکەی کە ڕۆژانە بەرچاومان دەکەوێت لە ئاسەواری نەرێنی سۆشیاڵ میدیا و ئینتەرنێت لەسەر تاکەکان، دەبێت ئێمە بەردەوام بین لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەی نوێ، بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان.
یەکێکە لە گرنگترین بەرهەمی هزری مرۆڤ. کەمرۆڤەکان دەتوانن لە ڕێگەی میدیاوە بگەن بە زۆرێک لە زانیارییە جۆراوجۆرەکان و ئاگاداری ڕووداو و پێشهاتەکانی کۆمەڵگە و دەرەوەی کۆمەڵگەش ببن، هتد.
میدیا، چ وەک (ڕۆژنامە یان تەلەڤزیۆن یان ڕادیۆ) یان وەک مۆدێرنەکان وەک ڕۆژنامەگەری ئەلکترۆنی و سایتەکانی هەواڵ، هەروەها تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە گشتی و فەیسبووک و توویتەر بە تایبەتی، کە ئێستا یەکێکن لە بەناوبانگترین ئامڕازەکانی گواستنەوەیهەواڵ لە جیھاندا.
هەموو ئەمانە کاریگەری بەرچاویان هەیە لەسەر پێکهێنانی پێکهاتەی مەعریفی تاک یان کۆمەڵگە، هەروەها بەشداری لە پێکھێنانی دیدی تاک و کۆمەڵگە دەکات. بەرامبەر بە کێشە بە کۆمەڵەکان.
وە لە ڕێگەی ئەم ئامڕازانەوە دەتوانێ بیرکردنەوەی تاک و کۆمەڵ بگۆڕێ بەرامبەر بە رووداو و کێشەکانی کۆمەڵگە. زۆر کات لەوانەیە وەرگر، بیرکردنەوەیەکی تایبەتی خۆی هەبێت بۆ ئەو بابەتانەی کە لە کۆمەڵگەدا ڕوودەدات، بەڵام میدیا لە ڕێگەی ئامڕازەکانیەوە هەوڵ دەدات بیرکردنەوەی تاک بگۆڕێ، بەو شێوەیەی کە خۆی دەیەوێت.
هەندێک کات، میدیا دەتوانێت تەواو لەوە سەرکەوتوو بێت کە پەیامە ڕەوشتی و کەلتووری و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەکانی بگەیەنێت، بە ئامانجی ئەوەی وەرگر بۆ لای خۆی ڕابکێشێت و بیکات بە بینەری سەرەکی خۆی و دواتر ئەو پەیام و ئەجێندایەی کە خۆی هەیەتی بڵاوی دەکاتەوە و دەیخاتە بەردەم دیدی وەرگر… بەڵام هەندێک کاتیش ناتوانێ سەرکەوتوو بێت لە گەیاندنی پەیامە ڕۆشنبیرییەکان و کۆمەڵایەتیەکان… هتد. بۆیە پەنا دەباتە بەر ڕێگایەکی تر، کە ئەویش ئەوەیە هەوڵدەدا بزانێت کە وەرگر حەزی بە چ شتێک هەیە کە لە میدیادا پێشان بدرێت و خواستی زۆری لەسەرە، دواتر وای لێ دەکات کە هەردەم چاوی لەسەر میدیا بێت.
میدیاکان ڕۆڵێکی زۆریان هەیە لە پێکھێنانی ڕای گشتی و خستنەڕووی مەسەلە سیاسی و ئابووری و نەتەوەییەکان و کۆمەڵایەتییەکان، کە هەموو ئەوانە وادەکەن جەماوەر لە دەوری میدیاکە کۆببنەوە. وە ڕۆڵی هەیە لە بەرزکردنەوەی ئاستی مەعریفی تاک لە هەموو بوارەکاندا، لێرەدا میدیا پۆزەتیڤانە کار دەکات، بە ئامانجی پەروەردەکردنی تاک و بەرزکردنەوەی ئاستی مەعریفی کۆمەڵگە، بە ئامانجی درووستکردنی کۆمەڵگەیەکی درووست. هەروەک برنارد کۆهن لە ساڵی ١٩٦٣دا دەڵێت: ”لەوانەیە میدیا زۆر سەرکەوتوو نەبێت لەوەی کە بە خەڵکی بڵێت لە چی بیردەکەنەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە بەتەواوی لەوە سەرکەوتووە کە بزانێت خەڵکی دەبێت دەربارەی چی بیربکەنەوە”.
میدیا ناتوانێت ڕێنوێنی کەسێک بکات کە دەبێ چۆن بیربکاتەوە، بەڵکو ڕای خۆی لەسەر مەسەلەیەکی دیاریکراو ئاڕاستەی تاک دەکات، بە ئامانجی ئەوەی کاریگەری لەسەر
سەرچاوە : ژیان