من کچی ڕۆژهەڵاتم

ئەمن کچی ڕۆژهەڵاتم
بە زایفە شۆهرەیی شار و 
غەریبی ئاوارەترین 
ڕێبوارم....
خەسارە بێت و بێتە میوانی 
شەراوی ڕەنگ
بە سەر تاڤگەی پرچم 
خەسار...
ببینە چۆن سپی وا هەڵوەری هاوار...
لە ژێر چارشێوی ڕەش دیسان
ڕەشی چاوانی برد جەردە و
هەموو ئاواتی ئازادیم قەتیس ماوە
لە تۆی جەستە...
هەموو تاڵ تاڵ سپی بوو وا
بە زۆری جەوری ڕۆژگار و 
ئەم ئێستاکەش
حەرامە بۆم 
شنەی شەوبا...
بڵێن کەنگێ لەکوێ داخۆ
تەلیسمی ژنیەتیم بشکێ و 
بە کامی دڵ سەمای سەربەستی لێدا مەلی خۆزگەم...؟
بڵێن تا کەی
منم ڕۆچنەی وڕووژێن و ئەتۆ
ماندوو نەبووی هێندە بە گوێتدا هەر زریکانیان 
لەبۆ مانت منم دوژمن؟؟؟
بڵێن تا کەی
حەساری غوربەتی تاسەم پێ ناشکێنن
لەچک دیسان بۆ سێدارەی 
حەزم دێنن
بڵێن تا کەی.....؟

 ژاڵە، سەفییاری
تایبەت بە ڕۆژی بەخاکسپاردنی شەهید ژینا ئەمینی