مفتی زەهاوی وەک چۆن مفتی زەهاوی بوو

مفتی زەهاوی وەک چۆن مفتی زەهاوی بوو، پیاوێکی کوردی دەشتەکیش بوو، هەموو جار سنگ و بەرۆکی بە دەرەوە بوو، ڕۆژێک لە بەغدا یەکێک لە عەرەبەکان پێی ئەڵێ: بە خوا ئەمە زۆر عەیبە بۆ تۆ کە بەو جۆرە سنگ و بەرۆکت بە دەرەوە بێ !

ئەویش بە سەبرێ جوبە و کەواکەی ئەداتەوە بە سەر سنگیا و ئەڵێ: ئەگەر عەیب هەر ئەوەیە ئەوا دام پۆشی !