مرۆڤ و ویژدانی مردوو

کەسێک ئەناسم 3 ملیۆن دینار قەرزار بوو،
هەرچەندی ئەکرد بۆی نەئەدرایەوە، خاوەن قەرز هەموو ڕۆژێک بەردەرگای پێ ئەگرت و کەرامەتی ئەشکان !!
کابرای قەرزار کەس نەما سەر نەکا بە کۆشیا !!!
خزم و کەس، هاوڕێ و دۆست، برا و خوشک، دراوسێ و ئەحباب، مەسئول و وەزیر و گوزیر ..........
بۆ ئەوەی دەستگیرۆیی بکەن و ڕزگاری بکەن لەو نەهامەتیە،
بەڵام کەسێک نەبوو ویژدانی هەبێ و دەستی یارمەتی بۆ درێژ بکا !!!! هەموو ئەیانگووت خوا یارمەتیت بدات و فرسەتت بدات و ڕزگارت بکا !!!!︎!
کابرا لە داخا خۆی کووشت !!!!
دوای خۆکوشتنی کابرا، دونیا بوو بە ڕۆژی قیامەت
خزم و کەس کۆبوونەوە هاوڕێ و دۆست و دراوسێ و ئەحباب،
ڕاکە ڕاکە و بێنەو بڕۆ و بردە ،،،،
دەست کرا بە جێبەجێ کردنی مەراسیمی تەعزێ !!
یەکێک لە خزمانی 500 هەزاری یا بە قەبر هەڵکەن
یەکێ لە هاوڕێکانی 500 هەزاری یا بە خێمەوکورسی
یەکێک لە دۆستەکانی 500 هەزاری یا بە مەلای مزگەوت
ئەحبابێکیش 500 هەزاری یا بە مەلای خێمەی ژنان
خزمان هەموو ۲ ملیۆنیان دا بە مریشک و گۆشت و کەبابی
پرسەکەی کابرای قەرزاری داماو !!
پاشان بە هیمەتی دۆست و ئەحبابی ڕەحمەتی
قەبرەکەیان بۆ هەڵبەست بە 2 ملیۆن 
بۆ ڕۆژی چلەکەی مەولودێکیان بۆ کرد بە پاقلاوە و برمەی
جۆڵا و کەبابی وەلی و مەلای بە ویژدانەوە 
باش بوو مەولودەکە هیچی وای تێنەچوو هەر 2 ملیۆنێک بوو 
ئنجا بۆ 9 جەژنەکەی خوشک و براکانی گایەکیان بۆ کردە قوربانی تا لە پردی سیرات بیپەڕێنێتەوە بۆ بەهەشت 
ئەوەیە دڵسۆزی  گاکەش بە 2 ملیۆن ..
ئەها کەسی دڵسۆز چەند زۆرن !!!!! 
دەردی میسری دەڵێ ( دونیا هیشتا چاکی تیاماوە )
کابرای ڕەحمەتی 3 ملیۆن دینار قەرزار بوو کەس نەیدایە!
کەچی بە مروویی 10 ملیۆنیان پێ بەخشی !! سەیرە !!
جا خۆ ئەگەر بە زیندوێتی کاتێ کە خۆی داوای ئەکرد ئەو مەسرەفی تەعزێیەیان بدایەتێ ! ئەوا نە ڕەحمەتی خۆی دەکوشت و نە ئێوەی دڵسۆز و بە ئەمەک و بە ویژدان ئەوەندە هیلاکی پرسەو ڕاکە ڕاکە و ڕشتنی فرمێسکی تیمساحی ئەبوون
و کاک ڕەحمەتیش قەرزار نەئەماو هەموو ڕۆژ کەبابی دەرخواردی مناڵەکانی ئەدا ،،، نەک لەپرسەکەی کەباب ببەخشنەوە بۆ بێ ویژدانەکانی مردوو پەرست ...
وە لە کۆتاییدا بۆ ئەوەی خاوەن قەرزەکە گەردنی ئازا بکا
3 ملیۆنەکەیان دایەوە !

سۆران عزیز کاکی