مانگی داهاتوو، (شەوە) لەهەولێر نمایشدەکرێت

فیلمی کوردی (شەوە) لەدەرهێنانی دلۆڤان زەندی، بڕیارە لە 12ی1ی2023 لە سینەما ئێمپایەر لەهەولێر نمایشبکرێت. 
فیلمی (شەوە) ماوەکەی سەعاتێک و 15 خولەکەو لە نووسین و بەرهەمهێنان و دەرهێنانی دلۆڤان زەندی-یەو لاڤا مەهدی و شادی ئارام رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن و هەرمان هێرش، مازیچن عەزیز، بانوو بەهائەدین و کەژان عەبدول رۆڵی لاوەکی دەبینن، وێنەگرتنی هێمن باجەلانی و تاریق گەردی مۆنتاژی بۆ کردووە.

دلۆڤان زەندی ئەکتەرو دەرهێنەرو کۆمەڵناسەو دانیشتووی ئوسترالیایەو ئەمە دووەمین ئەزموونیەتی وەک دەرهێنەر لەبواری فیلمدا.

 

سەرچاوە: galawej