بە پێی هەواڵی میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەمڕۆ شەممە، ٢١ی کانوونی یەکەم ، مامۆستا فەتاح ئەمیری، ڕۆماننوسی ناسراوی شاری بۆکان بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا فەتاح ئەمیری، ڕۆماننووسی هەڵکەوتووی کوردە، کە ساڵی ١٩٤٦ی زایینی لە ئاوایی مەنیچێر سەربە شاری بۆکان لە دایک بووە.
خوێندنی سەرەتایی لە شاری مھاباد دەست پێکردووە و دواتر لە ئیدارەی کارەبای شاری بۆکان دامەزراوە. لە سەردەمی پەهلەویدا، ساڵی ١٩٧٥ی زایینی بەھۆی چالاکیی سیاسییەوە دەستبەسەر دەکرێت و بۆ ماوی سێ ساڵ لە زیندان دەبێت.
شارەزایی و زاڵبوونی مامۆستا فەتاح بە سەر زمانی کوردی و بە زاراوەی موکریانیدا بووەتە ھۆی ئەوەی کە ڕۆمانەکانی ببنە سەرچاوەیەکی زیندووی پەند و دەستەواژە و وشەی ڕەسەنی کوردی.
ساڵی ١٩٩٣ی زایینی لە یەکەم ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی ئەدەبی شاری بۆکان، وەک یەکێک لە حەوت بەڕێوەبەری ئەو ڕێکخراوەیە ھەڵبژێردرا و ماوەیەکیش لە گۆڤاری "سروە"دا کاری کردووه و "سروەی ئازیز" وەک بۆڵتۆن لهسەر ئهرکی ئهو بڵاو بۆتهوە.
بەرهەمە چاپکراوەکانی مامۆستا فەتاح ئەمیری بریتین لە:
۱- هاوارەبەرە
۲- میرزا
۳-زیندەخەو
٤-گێژەڵووکە(بەرگی یەک)، خەم و خەیاڵ(بەرگی دوو)
مامۆستا فەتاح بە هۆی ئەدەب و ڕەوشتی جوان و ئارامبوونی جیا لە قەڵەمە زۆر جوانەکەی، لای خەڵکی بۆکان و نووسەران و ئەدیبانی هەموو کوردستان خاوەن ڕێز و حورمەتێکی تایبەت بوو.
سەرچاوە : سپی میدیا