لەیادی پێشەوای نەمر، مامۆستای کوردایەتی ..

سەرۆکێێک کەڕابەرومامۆستای قوتابخانەی کوردایەتیە.. تائێستا

ئەوڕۆژە بوو بەسەرکردەو لەئازارەکانی میللەتەوە دەرکەوت وهەستا

پێشەوابوو.. کورسی وپلەوپایەوپول  نەیگۆڕی..

سەرۆکبوون وایە،خەمی میللەتی بردی تاپەتی سێدارە ونەوەستا

                    *   *   *   *   *

ئەوانەی ئەمڕۆ واهەڵدەزنن بەداوێنتا،تابگەنە ئاستتا

ئەوانەی ئەمڕۆتەنها گەرەکیانە ببنە سەرۆک وەک تۆی مامۆستا

بەفشەو مێژووی درۆ هەڵبەستن ناگەنە داوێنت ئەتۆ بەرزی..!

ئەوانە هەرشاگردی بێگانەن،خوێڕین لاساییت دەکەنەوە..هەرگیز نابنە وەستا 

                                               

                                                                       د.توانا