لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا پێویستە چی بخۆین؟

پسپۆڕی خۆراكی روسی، دكتۆرە مەریەم سیفۆلینا، دەڵێت، لەگەڵ گۆڕینی وەرزەكاندا ئەو خۆراكانە بخۆ كە تەندروستت دەكات.
مەریەم سیفۆلینا لە لێدوانێكیدا دەڵێت: جەستە لە هەردوو وەرزی پایز و زستاندا پێویستی بەپاراستنە، هەر بۆیە لەم دوو وەرزەدا خواردنی سەوزەوات و میوە گرنگە كە بكرێتە ژەمی سەرەكی، چونكە هەر یەك لە ڤیتامین D، B6، B12  لە میوە و سەوزەواتدا هەیە و لەم دوو وەرزەدا جەستە و پێست دووچاری وشكبوونەوە دەبن بەهۆی گۆرانی وەرز، هەر بۆیە پێویستت بە ڤیتامین دەبێت.

دكتۆر مەریەم ئەوەشی خستەڕوو، تاكو پێویستت بە چارەسەر نەبێت دەتوانیت لە رێگەی میوە و سەوزەواتەوە بڕی ڤیتامینی باشت دەست بكەوێت، بۆ نموونە وەكو بیبەری سەوز، سێوی سەوز، تەڕەپیاز، مەعدەنوس و كەرەوز و چەندین میوە و سەوزەواتی تری بەسوود، لەگەڵ ئەوەشدا باسی لە گرنگی وەرزش كردەوە بەتایبەت وەرزشی راكردنی بەیانیان، چونكە گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ حەوزەكانی لاتەنیشتی مرۆڤ و بۆری هەناسەدان چالاكتر دەكاتەوە.

دیانا ئەحمەد

سەرچاوە: knwe