ئا/ خەندان
سادق عه‌تیه، كه‌شناس و ئه‌ندامی لیژنه‌ی شاره‌زایانی رێكخراوی چاودێری كه‌شناسی جیهانی ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، پیسبونی كه‌شوهه‌وای ناوچه جیاجیاكانی عێراق 19-24 هێنده‌ی ئاستی ئاسایی كه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دیاریكردوه زیاتره و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر وڵات دروستده‌كات.
سادق عه‌تیه له‌په‌یامێكدا بڵاویكردۆته‌وه، "نه‌خشه‌ی ئاستی پیسبونی AQI له عێراق، به به‌غدای پایته‌ختیشه‌وه، ئاماژه به به‌ها به‌رزه‌كان ده‌كات كه له 150-225 ملیگرام له مه‌ترسێجا تێده‌په‌ڕێنێت".
ئه‌م به‌هایانه نزیكه‌ی 18-24 هێنده زیاترن له‌و ئاسته ته‌ندروستیه‌ی كه ڕێگه‌ی پێدراوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "به‌پێی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO ئه‌م به‌هایانه نزیكه‌ی 18-24 هێنده زیاترن له‌و ئاسته ته‌ندروستیه‌ی كه ڕێگه‌ی پێدراوه له به‌رگه‌هه‌وادا هه‌بێت".
زیادبونی چالاكییه زیانبه‌خشه‌كان بۆ ژینگه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
سادق عه‌تیه هۆكاره‌كه‌ی بۆ "زیادبونی چالاكییه زیانبه‌خشه‌كان بۆ ژینگه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه گرنگترینیان پاڵاوگه‌كانی نه‌وت، كارگه‌كان، غازی ئۆتۆمبێل و سوتاندنی پاشماوه‌كانه".
دانیشتوانی به‌غدای پایته‌خت، به‌زۆری جار جار هه‌ست به بۆنێكی ناخۆشی گۆگرد ده‌كه‌ن له هه‌وادا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بونی كارگه‌ی خشت له باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، ئه‌وانه‌ی له ناوچه جیاجیاكان بڵاوبونه‌ته‌وه له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری فورات، كه ڕێگه‌ی سه‌ره‌تایی به‌كارده‌هێنن كه له دروستكردنیاندا زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نن.
سادق عه‌تیه ئاشكراشیكردوه، "نه‌خشه‌ی پیسبونی ژینگه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه زیادبونی بڕی دوه‌م ئۆكسیدی گۆگرد له به‌رگه‌هه‌وای به‌غدا نزیكه‌ی 60 ملیگرام بوه، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی بۆنێكی ناخۆش كه له بۆنی گۆگرد ده‌چێت له ئاسمانی پایته‌خت به‌غدا".
سەراوە : خەندان