لەپیریدا...

کاتێک پیر دەبین، پێویستمان بە تەنها کەسێک نییە کە خۆشمانی بوێت، بەڵکو پێویستمان بە کەسێکە کە لە ئێمە تێبگات و ڕێزمان لێبگرێت و بەهامان بۆ دابنێت...
ئێمە پێویستمان بە پەیوەندییەک هەیە کە ڕێگەمان پێبدات بە ئارامی بخەوین و ناخ ودڵمان ئارام بکات.

ئێمە پێویستمان بە کەسانێکە کە هەست بە سەلامەتی و ئاسایش بکەین لەگەڵیان. هیچ کات نەترسین لەوەی کە بەهەڵە لێمان تێبگەن، نەترسین کەلە داهاتودا لەدەستیان بدەین... ئێمە شایەنی پەیوەندییەکی ڕاستگۆی ئاسوودەین بەبێ پرسیارێک کە نیگەرانمان بکات و هیچ وەڵامێک کە سەرمان لێ بشێوێنێت... ئەو پەیوەندیانەی کە وامان لێدەکات لە کاتەزۆر سەختەکانیشدا زەردەخەنە لەڕوومان نەتۆرێ، تەنانەت لە نائومێدیەکانیشدا، لەگەڵ خۆماندا ئاشتمان دەکاتەوە و وامان لێدەکات  لەناخەوە بەئارامی بژین وهەموو شتێکی دەوروبەرمان خۆشبوێت چونکە هەموو شتەکان لامان جوانن.