د.توانا
لەنیشتمانی ئێمە سەرۆکی پارتەکانی دەسەڵات زۆرزانن ، وەک ووڵاتانی ئەوروپای سەدەکانی ناوەڕاستەوە خۆیان ماندووناکەن ، هەزاران کیلۆمەتر نابڕن دەریاکان تەیناکەن وناچن کۆیلە ی ڕەش پێستی لچولێوئەستوروناشیرین لەئەفریقاوە بەدیل بگرن وهاوردەیکەن ..
هەرگیزسەرۆک پارتەکانی کوردستان ئەوهەڵەیە ناکەن ... ئەمان ژیرن ،هەر لەخاکی نیشتمانا بە ڕاوێژی داگیرکەرانی نیشتمان باشترین کارگەی دروستکردن وبەرهەمهێنانی کۆیلەیان دروستکردووە، ناویان ناوە پارت... !
زۆربەئاسانی لەپەنا دەستی خۆیانا بێ ماندووبوون ..
بێ هێرش وخوێن ڕشتن ..
بەبێ هەراوهۆریا هەرلەناوکوردستانا کۆیلەی گوێڕایەڵی سپی ناسک، کوردی زمان.. شیک ونازدار..
کۆیلەی خوێن شیرین .. هەم شایەرو زوڕناژەن..هەم سەرچۆپیکێش بە بێدەنگ لەم کارگەیە بەرهەم دەهێنن..
ئەوەی جیگای سەرنجە بەرهەمەکانی ئەم کارگەیە وەک کۆیلە رەشە ئەفریقیەکان هەرگیز چاو ناکەنەوە..ڕاناپەڕن !
هەر لە سەرەتاوە چیپی بیروهۆشیان لێدەرهێنراون.. هیچکات ترسی دروستبوونی "مارتن لۆسەرکینگ" و "خانم هەریت تابمان یان " لێناکرێ !
ئەمان ' کۆیلەی هەمیشەیین' ماوەی بەسەرچوونیان نیە .. بۆیە ئەبدەیتیان پێویست نیە و ترسی خەبەربوونەوەیان لێناکرێ..!
بەڕێوە بردنی ئەم کارگەیە زۆر ئاسان دەگەڕێ ..تەنها بەقەراغە کولێرەی پارەوپولی دزراوی گومرگی سنوورە دەستکردەکانی نیشتمان ..
بە چۆڕێ چڵکاوی نەوتی دزراوی ژێرخاکی نیشتمان ...
بە کەمی کەفی بەرماوەی شەرابی سوری بانیۆی حەمامی شۆردنی لەش ولاری سوزانیەکان .. بەڕێوە دەچێ !
ئەمڕۆ هەزاران هەزار کۆیلە لە نیشتمان ، سەرگەرم وکاران ، بۆچرکەیەکیش بەئاگا نایەن.. گشتیان بێهۆش وسەرمەستن.. ڕاناوەستن لە پیاهەڵدان وچەپڵەلێدان بۆ جەنابی سەرۆک ونەوەکانیان ..
ئەم کۆیلانە تەنها کاریان تەنها جوان هەڵپەڕینە بۆ گشت ڤێرژنەکانی نەوەکان ...