لەسلێمانی پانێڵێك بەناوی زمان گرنگترین شوناسی نەتەوەیە بەڕێوەچوو


بەشی چالاكی وێژەیی سلێمانی  لە بەڕێوبەرێتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی  لەگەڵ یەكێتی نووسەرانی كورد لقی سلێمانی پانێڵێكیان بە دروشمی زمان گرنگترین شوناسی نەتەوەیە ڕێكخست.
‎ ناوەڕۆكی پانێڵەكە زیاتر باسكردن بوو لە و ئاستەنگییانەی زمانی كوردی،  هاوكات تەئكید لەوەكرایەوە كە پێویستە لە ناوەندەكانی خوێندن بەتایبەت خوێندنی باڵا زیاتر گرنگی بە خوێندنی زمانی كوردی بدرێت.

سەرچاوە : کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان