لەژێر بەرداشی ئاشی نەزان هەشتا ساڵە
لەسایەی حوکمی خێزانی باوک وکوڕونەوەی بنەماڵە
سەرۆکێ دەوردراو بە تانجی چاوسوورو دڕ
لەسەری سەرەوە تا ڤێرژنی چوارەمی سەرۆک سەروبن هەرتاڵە
لەسایەی ڕانێک لەڕاوێژکارلەسایەی گەلەگورگێ چاوبرسی وورگ تێری عەقڵ هەژار
لەسایەی خاوەنی ژمارەیەکی بێشومارلە کۆشک وتەلار لەڕەزو باخەکانی قەراخ شار
لەسایەی پارت وسەرۆک پارت ڕانێ لەمەڕی گێژزۆروبۆر دەروێش ئاسا دواکەوتووی خەلیفەن.. ملشۆڕ
لەسایەی ڕاوێژکاری دەبەنگ ،لەسایەی 100 ئەندام پەرلەمانی خەساو بێدەنگ.
ئەوەی بەرهەمی چەند ساڵ خەبات بوو خوێنی هەزاران ڕۆڵەی نیشتمانی کوڕە هەژاربوو
سەرۆک وسەرۆک پارت دایان نا.هەروابەئاسانی لەدەست درا
کابانوە گۆزەکەی شکانووە دەنگی نەهات وکەس تاوانبار نەکرا.. وەک تڕی بن گۆم وون کرا و کەسیش دادگایی نەکرا..
ئەمڕۆ قەوانێکی سوواو لێ ئەدەن ،تا گەوجەکان دواتان کەون.. ئەوەی فرۆشرا خورا ،ئەوەی هەڵدەگیرا ئاودیوکرا لایەکی نیشتمانتان دۆڕاند ئەوەی خوێنی زۆری بۆڕژا شەنگال وکەرکوک وخانەقین بوو برا .. تازە بەتازە هاواردەکەن پەرۆشن خەتی سوورو ڕەش دەکێشن..
ئەم هەموو قەپەی دوژمن لەجەستەی نیشتمان سەرۆک نەجوڵاونەهاتە دەنگ ! ئاخۆ سەرۆک خەنجەرەکەی باخەڵی بۆکەی هەڵگرتنێ ؟ تەنگانە لەمە تەنگانەتر دەبێ !
هەر چاوەچاومان بووشتی بکات شتێ بڵێ ..لەوەدەچێ ئەویش وەک ئەوەی باخەڵی خولەچەخماخە تەختەبێ..!