خەبات کوردە
لە شەڕی ئێران ئیسڕائیل خەونەکانی تورکیا و هاوئاوازەکانی ڕەنج بە خەسار بوون .!
ئەو هێزانەی کە تورکیا چەندین مانگ بوو ڕاهێنانیان دەپێکرا لە سەر چەکی پێشکەوتوو ، دەکرێ بڵێین تا ماوەیەکی باش دەبن بە ترس ئەگەر زوو گەڕان و پشکنین نەکرێ کۆگاکانیان دەستی بەسەردا نەگیرێ .
حەشدی شەعبی تا ئێستا نایانەوێ خۆیان هەڵبوەشێننەوە و ڕاگرتنی موچەکانیشیان کاردانەوەی توندوتیژی هەر دەبێ .!
تورکومانەکان شیعەشیان هەیە و سوننەش ، لە هەر دوو لاش لە ناوچەکە خۆیان خزاندۆتە ناو چەکدارەکانی حەشدی شەعبی و حەشدی تورکومانی .!
ماوەیەکە هێزەکانی سوپای عێڕاق و هێزەکانی ئاسایشی هەرێم بە گەرمی گورزی کاریگەر لە جەماعەتی داعش دەوەشێنن و سەرکردەکانیان دەکوژن .!
دوای ئەوەی لە لایەن پارێزگارە کوردەکەی کەرکوکەوە بڕیاری گۆڕینی بەڕێوەبەری شارەوانی شارۆچکەی پردێ درا و بەڕێوەبەر دەستی کرد بە کارەکانی ،
دوێنێ تورکومانەکانی ئەو شارۆچکەیە خۆپێشاندانێکی زەرمەندانەی ماڵیان لە شارەکە دا و سەرکردە تورکمانەکانیش کەوتنە هەڕەشەی توند ، کە لە هەموویان پیستر هەڕەشەکەی ئەرشەد ساڵحی ڕەگەز پەرست بوو .
شەوی ڕابردوو بە سێ کاتیۆشای دروستکراوی تورکی فڕۆکەخانەی مەدەنی و سەربازی کەرکوک درایە بەر کاتیۆشا و ماڵێکش لە یەکێ لە گەڕەکەکانی کەرکوک بەشی شێری بەرکەوت و بێ زیانی گیانی لێیدەرچوون .!
لە هەمانکاتدا ئۆردوگای ئاوارە یەزیدیەکانی زاخۆ و پاڵاوگەی نەوتی بێجیش کەوتنە بەر شاڵاوی کۆمەڵێ دڕۆن و زرەر و زیانەکانی پاڵاوگەکە بەردێکی گەورەی لە سەر داندرا و لە ناو هەواڵەکان وونکرا ، لە ئۆردوگاکەی زاخۆش ئاگر زەرەی ماددی زۆری دا و ڕیزێک خێوەت سوتان .
چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا ڕێبوار تەهای پارێزگاری کەرکوک لە سەر بە ئامانج گرتنی فڕۆکەخانەکەی کەرکوک و سەردانی ئەو ماڵەی کە یەکێ لە کاتیۆشاکانی بەرکەوتبوو هاتە بەردەمی میدیاکان و داعشی تاوانبار کرد .
دەکرێ بڵێین سێکوچکەی کەرکوک ـ بێجی ـ ئۆردوگاکەی یەزیدیەکان یەک پاکێجن ، هیچ قسەی لە سەر نیە ئەوەل و ئەخیر دەست و نەخشەی گڵاوی دەزگا بەدناوەکەی میتی تورک بەرپرسیارە چونکە ئەو هەموو سەربازە تورکە تۆپیوانەی کە پێرێ لە شەڕی دەستەویەخەی لەگەڵ گەریلا کوژرا بوون هەراسانی کردون و بە مەبەستی تۆڵە کردنەوە و ئاژاوە گێڕی ئەو کارە قێزەوەنانەیان بە ئەنجام گەیاند .
چونکە ئەگەر داعش بوو بێ هەر سەر بە ئەوانن و کار و جوڵەکانیان لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەواندایە .
ئەگەر تورکومانەکانیش بن هەر لە ژێر ئەوامری ئەواندان .
ئەگەر حەشدیش بن هیچ قسەی تێدانیە ئەو تورکومانانەی ناو حەشدی تورکومانەکان کردویانە .
سەرچاوە هاوڵاتی