یەکێتی نووسەرانی کورد/ لقی سلێمانی، بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی کوردستان دیالۆگ، ڕێوڕەسمی واژووکردن و بڵاوکردنەوەی کۆ بەرهەمی شاعیری دیار، بەرزان هەستیار بە ناونیشانی (لە هەر زامەی خوێنێک) ڕێکدەخات.
ڕێوڕەسمەکە سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە 12-11-2022 لەیەکێتی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
پێشتریش هەمان ڕێوڕەسم لەڕۆژی 9-11-2022 لەهۆڵی مەهدی خۆشناو لەلایەن یەکێتی نووسەرانی کورد/ لقی هەولێر ڕێکخرابوو.
" لە هەر زامەی خوێنێك" لە دوو توێی شەش سەد و چل و هەشت لاپەڕەدا چاپ کراوەو بریتییە لەو حەوت دیوانە شیعرەی كە ساڵانی پێشتر بەم ناوانەوە شاعیر بڵاویكردوونەتەوە:
1- نەوەیەك پیرە منداڵ .
2- بەتەنیشت فەنابوونەوە.
3- ساڵێك لە نیگەرانی.
4- گوناهەكانی دڵنیایی.
5 - من خەون دامئەگیرسێنێ .
6- پیر ئەبین كەسەكەم.
7- سپێدەیەكی ڕەنگپەڕیو.
سەرچاوە: galawej