کۆمەڵەی داکۆکیکار لەمافی رۆژنامەنووسان ئاماری ساڵی ٢٠٢٤ی پێشێلکاری دژی رۆژنامەنوسان لەعێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندەکە ساڵی رابردو ٤٥٧ حاڵەتی پێشیلکاری مافی رۆژنامەنوسان تۆمارکراوە، ڕاپۆرتەکە ئاشکراشی دەکات لە هەرێمی کوردستان١٧٩ حاڵەتی پێشێلکاری مافی ڕۆژنامەنوسان تۆمارکراوە، کە تێیدا هەولێر بە ١٠٣ حاڵەت، سلێمانی ٥٨ حاڵەت، دهۆک ١٨حاڵەت و کەرکوک ٢٥حاڵەت تۆمارکراوە.
سەبارەت بە عێراق زیاترین ڕێژەی پێشێلکاری بە ١٠٥حاڵەت لە بەغداد تۆمارکراوە کە زۆرتین ڕێژەی پیشێلکاریە لە عێراقدا و پاشان پاریزگای بەسە دێتر بە ٤٦ حاڵەت و دواتر پارێزگای کەرکوک دێت بە ٢٥ حاڵەتی پێشیلکاری.
راپۆرتەکە وردەکاری زیاتری ئامارەکە ئاشکرا دەکات بەو پێیە ٢٣ حاڵەتی دەستگیرکردن، ١١ حاڵەتی دەستبەسەرداگرتن، حەوت حاڵەتی هێرشی چەکداری و ٢٨١ حاڵەتی ڕێگری لە ڕوماڵ و ١٦حاڵەتی لێدان تۆمارکراوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوە ساڵی رابردو ٦٨سکالا دژی ڕۆژنامەنوسان تۆمارکراوە و نۆ دەزگای ڕاگەیاندنیش قەدەغەکراونو دو حاڵەتی هەڕەشەی راستەوخۆش لە دژی ڕۆژنامەنوسان تۆمارکراوە.
سەرچاوە : سپی میدیا