لە بەغدا لە مزگەوتێک نوێژی خەوتنانمان بە جەماعەت کرد، پاشان خەڵکەکە بەرەبەرە دەرچوون، ماینەوە سەر چوار کەس، یەکێک لەم چوارە کابرایەک بوو خەڵکی «عەفەر» بوو. هاتە وەخت دوعاکردن دەستی بەرزکردەوە وتی: خوایە لەم چوارە خۆش ببە ئەوانی تر کەیفی خۆتە! لە پاشا پێم وت بۆچ وات وت ئەی خەڵکەکەی تر؟ وتی: چاویان دەرێت بۆچ من پشت ماڵەی ئەوانم بۆیان بپاڕێمەوە...