د.توانا
داواکردنی سەرکردەکانی خێڵی بارزانی لەلایەن دادگای فیدراڵی ئەمریکاوە، ڕۆشنایییەکی زەقی خستۆتە سەر مێژووی پڕ لە گێژاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان..
تۆمەتەکان لە دەسەڵاتی دیکتاتۆری و پێشێلکردنەکانی مافی مرۆڤ و گەندەڵی کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٢، ئاگری مشتومڕێکی گوماناوی لەبارەی لێپرسینەوە و ئایندەی حوکمڕانی کوردی هەڵگیرساندووە.
خێڵی بارزانی بۆ ماوەی ٣٢ ساڵ بە دەستێکی ئاسنین دەسەڵاتیان بەکارهێنا و دەنگە ناڕەزایەتیەکانیان بێدەنگ کردووە و توندوتیژییان بەرامبەر چالاکوان و ڕۆژنامەنووسان و دژە سیاسی ئەنجامدا کەتەنها هەستیان کردووە ئەمانە دژبە دەسەڵاتەکەیان بوون.
بەهەمان بیرکردنەوەی توندو ڕقی خێڵەکی مەلا مستەفای باپیر، کوڕو کوڕەزاکان حوکمیان کرد ،حوکمێک کەئاوێنەو میراتی دەسەڵاتی خۆبەزلتر زانین وتاکڕەوی زووی خێڵی بەرزانی تیا بەرجەستەبوو..! حوکمڕانی دوای ڕاپەڕینی خێڵی بارزانی بە خوێنی کوردی بێتاوان لەخێڵەکانی دەوروبەری پەڵەدارکرد ، تەواوکەری زنجیرە تاوانی یەک لەدوای یەک بوو ،چۆن پێشان باپیریان دەسەڵاتی ئەم خێڵەی بەکارهێنا بۆ پاوانکردنی زەوی وزارو کانی وئاوی خێڵەکانی دەوروبەر..
دکتاتۆری مەلا مستەفای سەرۆکی خێڵی بەرزان لەکۆتایی پەنجاکانی سەدەی پێشوو کارکردن بوو بۆ دەرپەڕاندنی خێڵە ناودارەکان لە ناوچەکانی خۆیان دەستپێدەکات کە خێڵەکانی شیروانی وشیروانی مازن وپاشان بەرەو مێرگەسوورو ،هەرکی وسورچی وزێباری و برادۆست ئەتروشی دەستی پێکرد و لەم دوایەشدا بەتایبەتی پێکهاتەی ئێزیدی کە لەژێر دەسەڵاتە ستەمکارەکەیاندا ئازارێکی بێئەندازەیان چەشتووە.
ئێستا مەسرور بارزانی، کەسایەتییەکی سەرەکی ناو خێڵەکەیە، لە گۆڕەپانێکدا وەستاوە و سێ هەڵبژاردەی سەرەکی لەبەردەمدایە:
یەکەم: دەتوانێت ڕەتکردنەوەی ڕەگەزنامەی ئەمریکی هەڵبژێرێت و یاسای نێودەوڵەتی وەک قەڵغانێک لە دژی ئامادەبوون لەبەردەم دادگای ئەمریکا بهێنێتەوە.
ئەم بژاردەیە هەرچەندە لە ڕووی یاساییەوە جێی متمانەیە، بەڵام لە دادگای ڕای گشتیدا سەرکەوتنێکی ترسنۆک وشەرمنانە دەبێت. ئاماژەیە بۆ بێبایەخکردنی ئاشکرا بۆ دادپەروەری و لێپرسینەوە لای ئەم پارتە و زیاتر متمانە بە سەرکردایەتی بارزانی لەناو دەبات.
وەهەڵاتن لەدادگای فیدراڵی ئەمریکا وا بەئاسانی نیە .. ئەو کاتە بە هەموو بەڵگەکانی بەردەستەوە وەک ماسیەکی گەورەی بێجوڵە دەکەوێتە تۆڕی دادگای فیدراڵی بەغدادەوە ! کە ڕیش وسمێڵیشی تیا دادەنێ !
دووەم: مەسرور بارزانی دەتوانێ ڕێگای پەشیمانی و ئاشتەوایی هەڵبژێرێت.
لەبەرامبەر میدیای کوردستان و جیهانیدا بەدەنگی بەرز وبوێرانە داوای لێبوردنێکی دڵسۆزانە لە کەسوکاری قوربانییەکان وگیراوەکان بکات، دان بەو ئازار و مەینەتییەدا بنێت کە بەسەریاندا هاتووە.
جگە لەوەش دەتوانی بەڵێن بدات کە قەرەبووی زیانەکانیان بکاتەوە و دەست لە دەسەڵات بکێشێتەوە و زەمینە بۆ سەردەمێکی نوێی حوکمڕانی لە کوردستان خۆش بکات. ئەم هەڵبژاردنە هەرچەندە قورسە، بەڵام بەڵێنی ساڕێژکردنی برینەکان و بنیاتنانەوەی متمانە لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا هەیە.
سێهەم : مەسرور بارزانی دەتوانێت پاشەکشە بکات بۆ گۆشەگیری،
پەنا بۆ دوورگەیەکی دووری کاریبی بە سامانە کۆکراوەکەی خۆیەوە ببات. بەڵام بڕیارێکی لەو شێوەیە دەبێتە خیانەت لە نەتەوەی کورد و بەڵگەی بێ سزای هەمیشەیی نوخبەی دەسەڵاتدار دەبێت. تەنیا پەڵەی نادادپەروەری قووڵتر دەکاتەوە و سووڕێکی گەندەڵی و ستەمکاریی بەردەوام دەبێت .
ئەمجارە میللەتی کورد و ئەندامانی حیزبەکەی مەسرور بارزانی بە ئاسانی لێی خۆش نابن و لەبیریان ناچێتەوە. دەنگو جەنجاڵی لێپرسینەوە و چاکسازی زۆرتر بەرزدەبێتەوە و ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت.! خەڵکی کوردستان تامەزرۆی ئایندەیەکی ئازادن لە کۆت و بەندەکانی دیکتاتۆرییەت، کە دەوڵەتی یاسا ویەکسانی زاڵ بێت و دەنگی ستەملێکراوان ببیسترێت.
لە دوای ئەو دادگایی کردنە، کوردستان لە ساتێکی سەرەکی مێژووی خۆیدا دەوەستی . ساتێکی حسابکردن و بیرکردنەوە، کە ئەو هەڵبژاردنانەی ئەمڕۆ دەکرێن، چارەنووسی نەوەکانی داهاتوو لە قاڵب دەدەن .
ئایا مەسرور بارزانی بانگەوازی لێپرسینەوە و دادپەروەری لە باوەش دەگرێت ،کام دادگا هەڵدەبژێرێت ،دادگای گەل ،یان دادگای فیدڕاڵی ئامریکا یان دادگای فیدڕاڵی بەغداد ؟
دەبێ باش تێبگات هیچکام لەڕێگاکان بێ سزا نین.. چیتر کارەکان دیزە بەدەرخۆنە ناکرێن، ئەمڕۆ وەڵامەکە زۆرتر لەودیو سنوورەکانی کوردستانەوە دەنگ دەداتەوە ،نابێت ئەوڕاستیە فەرامۆشبکرێت کەهەر بڕیارێک و ترپەیەکی دەنگدانەوەی ئەم دادگاییکردنە زۆرگرنگە بۆ هەموو ئەوانەی پاڵپشتیی دۆزی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ دەکەن.لەجیهان ولەکوردستان !