لیستی سێکسی ساختە و منداڵ و پارەی زۆڵ..!!

دڵشاد مەجید

 

 

لەپەراوێزی خۆ ئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنەکانی کوردستان .

هەندێ حزب و مزب ، وە هەندی کەس ولایەنی تریش، لەولاوە لەهەوڵی دروستکردنی لیست و قەواری سیاسین . هەر هەموویان ئیدعای دژایەتیکردنی گەندەڵی و هەوڵی چاکسازی و دەستاو دەستکردنی دەسەڵات لەتەرەفی گەندەڵ دەکەن. خۆیان بە فریادرەس و ئیمامی مەهدی مونتەزر و مەسیح وێنا دەکەن، بۆئەوەی ئێمەی داماو و قوربەسەر و هەش بەسەر، لەو نەهامەتی و نەداری و زوڵم و ناعەداڵەتیە ڕزگارمان بکەن.

بەڵام هەرچەند دێنم و دەیبەم، عەقڵم نایگری. کاتێ چرۆکێکی سویدم خوێندەوە، کەسەیرم کردو دیقەتم دا، ئەم چیرۆکە زۆر لەواقیعی ئەمرۆی کوردستان نزیکە.

چونکە پەیوەندی ئەو هێزانەی خۆیان (بەڕکابەری دەسەڵات !!)دەزانن، لەگەل دەسەڵات ،زۆر لەپەیوەندی سێکسی ئەم ژن و مێردە سویدیە دەچێت..( ئەم چیرۆکە سویدیە) 🇸🇪

(( ژن و مێردێکی سویدی ٣٠ ساڵ پێکەوە بوون، بەڵام لەو ٣٠ ساڵە تەنیا لەتاریکی کاری سێکسیان دەکرد. شەوێکیان دوای (٣٠) ساڵ ژنەکە بۆی دەردەکەوێ کە پیاوەکەی لەوماوەیە بە ( زەکەری دەستکرد (صناعی) سێکسی کەگەڵ کردووە!!).

ژنە تورە دەبێ، و دەڵێت:-( وەرە بۆم ڕوونبکەرەوە چۆن ماوەی(٣٠) ساڵە تۆ وابوویت و پێمت نەوتووە.، بەم شێوەیە ھەڵتخەڵەتاندوم؟؟)

پیاوەکەش بەهێمنی پێی دەڵێت:-(ژنەکە پێش ئەوەی من روونکردنەوە بدەم. وەرە تۆ پێم بڵێ ئەی تۆ چۆن ئەو منداڵانەت پەیداکردووە و باوکیان کێیە؟؟))

ئێمەش حەقە بپرسین ئەگەر ئێوە دژە گەندەڵن ، بێ زەحمەت پێمان ناڵێن ئەو پارەو ئیمکانیانەتات لەکوێ بووەو ، چۆن پەیداتان کردووە.؟؟

 

ئەم بابەتە بەسوپاسەوە لەئاکاونتی دڵشادمەجید وەرگیراوە