لۆلا فیرناندۆ پازۆس (Lola Fernande Pazos) خه‌ڵكی مه‌دریده و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك گالیسیایی و ئه‌نده‌لوسییه. ده‌رچووی به‌شی رۆژنامه‌وانییه و پێشینه‌یه‌كی دوور ودرێژی هه‌یه له بواری راگه‌یاندندا. یه‌كه‌م رۆمانی خۆی له مانگی مایسی ئه‌مساڵدا بڵاوكردۆته‌وه به ناوی (Pazo de Lourizan- كۆشكی لۆریزان). له‌م رۆمانه‌دا زۆر سه‌رسامه به قۆناغی ئه‌ده‌بیاتی ڤیكتۆریا. له‌م دیداره‌دا ده‌رباره‌ی ئه‌م رۆمانه و زۆر بابه‌تی تر ده‌دوێت.
له فارسییه‌وه: محه‌مه‌د كه‌ریم
*رۆمانه‌كه‌ت (كۆشكی لۆریزان) باسی چی ده‌كات و بیرۆكه‌كه‌ی له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
- چیرۆكی ئه‌م رۆمانه چیرۆكێكی ئاسایی قارەمانێتی خێزانییه، كه تیایدا ته‌مومژێكی زۆر هه‌یه و كۆمه‌ڵی مه‌ته‌ڵ و نهێنی له ده‌وری خانوویه‌كی لادێ هه‌ن، هه‌تا كۆتایی رۆمانه‌كه ئاشكرا ناكرێن. به درێژایی ده‌قه‌كه خوێنه‌ر ده‌بێت به‌ره به‌ره پارچه‌كان به‌جۆرێك بخاته تهنیشست یه‌كه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی یاریی پازل بێت بۆ ئه‌وه‌ی راستی مه‌سه‌له‌كه‌ی بۆ ده‌ركه‌وێت. ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ش دێت كه خوێنه‌ر زیاتر له یه‌كێك له كارهكارهكتهرهكان به چیرۆكه‌كه ئاشنا ده‌بێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه خوێنه‌ر درێژه به خوێندنه‌وه‌كه‌ی ده‌دات و ده‌ستبه‌رداری نابێت هه‌تا به‌ته‌واوی له ماناكه‌ی تێده‌گات. وێڕای ئه‌مه رۆمانه‌كه ئه‌مانه‌شی له خۆگرتووه: چیرۆكی عه‌شق له نێوان چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه جیاوازه‌كاندا، كۆشكێكی جوان كه تیایدا خێزانێك نیشته‌جێن، خێزانێكی ماسیگری پیشه‌سازی، به‌شێكی رۆمانه‌كه‌ش جه‌نگه كه له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی رۆمانه‌كه‌دا ژیان و سه‌روه‌ت و سامانی خێزانه‌كه ده‌ده‌م به‌یه‌كدا. بیرۆكه‌ی رۆمانه‌كه هی خێزانه‌كه‌مه، ئه‌و چیرۆكه‌یه كه ساڵه‌ها پێش ئه‌وه له ده‌وری باوك و باپیرانم روویداوه و بۆیان گێڕاومه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێك له رۆژان بینووسمه‌وه. كه‌واته سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵێ رووداوی راسته‌قینه‌یه له گوندێكی بچووكی ماسیگرتن.
*ئایا یه‌كێك له خوێندنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆتت دێته‌وه یاد؟ یه‌كه‌م ده‌قی خۆت كه نووسیوته كامه‌یه؟
-یه‌كه‌م خوێندنه‌وه كه دێته‌وه یادم رۆمانێكی (میگل دیلیبیس) بوو كه ئه‌وه‌نده ساده و جوانه هه‌میشه حه‌زده‌كه‌م شتێكی ئاوا بنووسم. رۆمانێكه ده‌توانیت بیخوێنیته‌وه و گه‌نج و پیر سه‌رسام ده‌كات. یه‌كه‌م چیرۆكیش كه نووسیم ئه‌گه‌ر باسی وێنه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه نه‌كه‌ین كه به پێنج شه‌ش ساڵی دروستم كردوون. ده‌قێك بوو به ناوی (جووتبوون له زه‌مانی Tinder)دا. زیاتر له‌وه‌ی رۆمانێك بێت ئه‌زموونێكه. له‌وێدا ته‌سه‌ور ده‌كه‌م (جه‌ین ئوستین) له سه‌ده‌ی نۆزده‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك و هه‌ست ده‌كات ئیتر جووتبوونی نێوان مرۆڤه‌كان له ره‌قس و سه‌مادا روونادات، به‌ڵكو له به‌رنامه‌یه‌كدا به ناوی (Tinder) ده‌كرێت. له‌وێوه و له رێگه‌ی ئه‌و چیرۆكانه‌وه كه له رهمزیترین به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه وه‌رگیراون، جه‌ین ئوستین رێنمایی به‌كارهێنه‌رانی (Tinder) ژنان و پیاوان ده‌كات چۆن ره‌فتار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هه‌ڵه نه‌بن.
*ده‌توانیت نووسه‌ری خۆشه‌ویست و سه‌ره‌كی خۆت بۆ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان هه‌ڵبژێریت؟
-به‌لای منه‌وه، نووسه‌ری سه‌ره‌كی من هه‌میشه به‌ناوبانگ ده‌بێت، ئه‌ویش (خافێر ماریاس)ه. سوپاس بۆ ده‌قه‌كانی، كه له دڵه‌وه ده‌زانم، ئه‌و فێری كردم له لاپه‌ڕه‌ی به‌تاڵ قووڵ ببمه‌وه. ئه‌مه ته‌نیا به گوتن نابێت، به‌ڵكو سه‌باره‌ت به بینین و چاودێریی و ئه‌وه‌ش لێیه‌وه فێربووم بۆچی كاره‌كته‌ره‌كان به‌و شێوه‌یه یان به شێوه‌یه‌كی دیكه ره‌فتار ده‌كه‌ن. ئه‌و عه‌شقی نووسه‌رانی كلاسیكی ئینگلیزی تێدا دروست كردم وه‌كو شكسپیر، جه‌ین ئوستین، خوشكانی برونتێ، تۆماس هاردی، هێنری جه‌یمس، چارلز دیكنز، ئه‌لیزابێس گاسكل، به‌هۆی كاریگه‌ریی ئه‌وه‌وه له دوای رۆژنامه‌گه‌ری له بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئینگلیزی‌دا ناوی خۆم تۆمار كرد.
*به كام كاره‌كته‌ری رۆمانه‌كانیان سه‌رسامیت، حه‌زده‌كه‌یت خۆشت سه‌رله‌نوێ بیخوڵقێنی؟
-وه‌كو پیاو، بێگومان كاره‌كته‌ری «دارسی» رۆمانی «لووتبه‌رزی و ده‌مارگیری» جه‌ین ئوستین. وه‌كو ژن «جه‌ین ئه‌یر»ی شانۆگه‌ری شا‌رلۆت برۆنتێ كه هه‌مان ناونیشانی هه‌یه. به‌ڕای من ئه‌م كاره‌كته‌رانه كامڵن. دارسی جوانترین عه‌شق بۆ ژنێك ده‌رده‌بڕێت كه چاوه‌ڕوانی ده‌كات و جه‌ین ئهیریش هه‌مان شت ده‌كات. هه‌ردووكیان ئه‌وه‌نده واقیعین كه من پێم وایه ئوستین بۆیه ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردووه چونكه خۆی حه‌زی لێی بووه و برونتێش هه‌مان شت.
*له كاتی نووسین یان خوێندنه‌وه‌دا خوو و نه‌ریتێكی تایبه‌تیت هه‌یه؟
-نا هیچی وام نییه، من واقیعیم، شێت نیم.
*كات و شوێنی تایبه‌ت و دیایكراوت هه‌یه بۆ نووسین؟
-من له‌سه‌ر مێز ده‌نووسم، ئاسایی پێش ئه‌وه‌ی بچمه ناو جێگای نووستنه‌وه ده‌خوێنمه‌وه، هه‌میشه به راكشانه‌وه ده‌خوێنمه‌وه.
*ئایا ده‌قی تر هه‌یه تۆ حه‌زت لێی بێت؟
-به‌ڵێ، من عاشقی رۆمانی «مێری بارتۆن»ی ئه‌لیزابێس گاسكلم كه رۆمانێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، هه‌روه‌ها حه‌زم له رۆمانی پۆلیسییه وه‌كو رۆمانه‌كانی «جویل دیكه‌ر».
*ئێستا چی ده‌خوێنیته‌وه و چی ده‌نووسیت؟
-ئێستا خه‌ریكی نووسینی رۆمانی دووه‌مم كه پێكهاته‌یه‌كی تره له كاره‌كته‌ری «مێری بارتۆن» له‌گه‌ڵ ره‌نگدانه‌وه‌ی نایابترین شێوازی ئه‌و «جیاوازییه‌كانمان بیرنه‌چێت» من به هه‌ژانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوی ده‌به‌م. به‌ڵام خه‌یاڵی زۆریشی تێدایه، كه نووسه‌ری مامۆستای منه و به‌جێی هێشتووم، ده‌مه‌وێت رێزێكی زۆری بۆ نیشان بده‌م، هه‌رگیز ته‌سه‌ورم نه‌ده‌كرد وا زوو بڕوات و من به ته‌نیایی و غه‌مگینی به‌جێ بهێڵێت و وه‌كو ههتیوێكم لێ بێت كه مامۆستاكه‌ی مردووه. بۆ خوێندنه‌وه كتێبی «ئهلمودینا گراندیز» و «دومهنیگو ڤیلار»م لایه راستی نازانم كامیان بخوێنمه‌وه.
*به‌ڕای تۆ دیمه‌نی بڵاوكردنه‌وه چۆنه؟
-پێم وایه كتێبی زۆر جوان هه‌یه. به‌ڵام كتێبی تریش هه‌یه هه‌ست ده‌كه‌یت په‌له‌ی لێكراوه، به‌و مانایه‌ی نووسه‌ر ده‌زانێت چی ده‌فرۆشرێت و ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ستێك له‌ناو لاپه‌ڕه‌كانیدا به‌جێ بهێڵێت، من لەرادهبهدهر ئاگام له‌وه‌یه. من به رۆح كتێبم خۆش ده‌وێت. ئه‌و شته‌ی من غه‌مبار ده‌كات ئه‌وه‌یه كه ناشره‌كان زیاتر له‌سه‌ر نووسه‌ره ناسراوه‌كان ئیش ده‌كه‌ن و به‌رهه‌می ئه‌وان چاپ ده‌كه‌ن نه‌ك ئیش له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی جوان ده‌نووسن، ئێمه له‌ناو ركابه‌رییه‌كی ترسناكدا ده‌ژین و چاپخانه‌كان به‌ئاسانی به‌ڕێوه ناچن، له‌مه تێده‌گه‌م، ده‌ركی پێده‌كه‌م.
*ئایا ئه‌م ساته‌وه‌خته قه‌یراناوییه بۆ تۆ قورسه یان ده‌توانیت بۆ رۆمانه‌كانی داهاتوو شتێكی پۆزه‌تیڤ بپارێزیت؟
-هه‌موو قه‌یرانه‌كان له حاڵه‌تێكدا پۆزه‌تیڤن كه مرۆڤ بتوانێ له ژێر باریان ده‌رچێت. ئه‌و رۆمانه‌ی كه من ئێستا خه‌ریكم ده‌ینووسم سه‌باره‌ت به هه‌سته‌كانی مرۆڤێكی نوێیه كه له‌و ژینگه نوێیه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه. پێشان من له ده‌زگایه‌كی په‌یوه‌ندییه‌كان ئیشم ده‌كرد، ئه‌وه‌م دیوه كه چۆن كه‌م ئیشی ده‌بێته هۆی رزگاربوونی مرۆڤ. كه‌س گوێی به خراپ قسه‌كردن له‌سه‌ر دراوسێ و هاوكاره‌كه‌ی نه‌ده‌دا، گرنگ ئه‌وه بوو یه‌كگرتوو بین. ئه‌وه‌ش پۆزه‌تیڤ بوو، چونكه ئه‌زموونكردن و قووڵبوونه‌وه بوو، دیاره قسه‌كردن و قووڵبوونه‌وه بۆ من ئاسانتره.
سەرچاوە: knwe